$باکووری کوردستان$
- #سەزای تەمەلی#، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە# لەگەڵ شاندێکی هەەپە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی کورد چووە #ئامەد# و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەشداریی کرد.[6]
- ڕۆژنامەوان #کیبریە ئەڤرەن# لە ئامەد بەند کرا.[4]
- لە شاری ئامەد 2 پارێزەر دەستگیر کران.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- یەکەم کۆنگرەی ڕۆمان و چیرۆکی کوردی لە خانەی مجتمع فەرهەنگی شاری #شنۆ# بەڕێوە چوو، کە بە هۆی دەستێوەردانەکانی سپای پاسداران، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی شاری شنۆ لەو کۆنگرەیە بەشدارییان نەکرد.[7]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە گەڕەکی ڕێگای بەغدای شاری #کەرکووک# تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی 2 هاوڵاتی و 4ی دیکەیش برینداربوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155157/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-10-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155157/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- پاسەوانی سنوور سەر بە حکومەتی عێراق بارەگایەکی گەورەی لە شارۆچکەی #کانی ماسی# سەر بە #ئامێدی# کردەوە، ئەرکیان پاراستنی ناوچە سنووریەکانی بەرواری باڵایە لە گەڵ تورکیا. ئەو هێزانە هاوکات چاودێری دەروازەی سەر زێڕیش دەکەن.[2]
- بەبیانووی بوونی بارەگاکانی #پەکەکە# گەلی سیڤا کە دوو کیلۆمەتر لەسەنتەری گوندی گوهەرزی دوورە، بۆردوومان کرا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کە یەکەمجارە ئەو ناوچەیە دەکرێتە ئامانج. سەرەڕای بوونی خۆڵبارینی زۆر، هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان لێ نیشتووە و بۆردوومانەکە زۆر سەختە.[5]
- یەکەی قەناس بەدەستی هێزەکانی گەریلا لە شاخی خودێ لە ناوچەی بارزان چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورکیا کوژرا.[4]
- ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەواونەبوونی ئەنجامی ڕێژەی 15%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندی بە تەواونەبوونی وردبینی سکاڵاکان و فۆرمەکانەوە هەیە.[5]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە #خانەقین# خۆکوژێکیان دەستگیرکردووە کە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە، پۆلیسی خانەقینیش باس لەوە دەکات ئه و کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی 14 ساڵە و خەڵکی سوریایە.[5]
- لە بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە باشوری کەرکووک دوو چەکداری #داعش# کوژران.[5]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە داقووق دوو چەکداری #حەشدی شەعبی# کوژران کوژران.[2]
- لە شارۆچکەی #داقوق# ماڵی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووک تەقێنرایەوە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.[1]
- کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ، لە شارەدێی #حاجیئاوا#ی، سەر بە شارۆچکەی #ڕانیە#، سەر بە دەڤەری ڕاپەڕین، ژنێکی تەمەن 48 ساڵ بە هۆی هەڵواسینەوە لە ژورێکی ماڵی باوکی گیانی لەدەستدا.[6]
- لەشاری #دهۆک# و ئامێدی گەنجێک کەسێک و هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت.[3]
- سێیەمین وەرزی هونەرمەندانی مۆدێرنی کوردستان لە #هەولێر# بەڕێوەچوو. 25 هونەرمەند بە 30 بەرهەم لە باشوور، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان لە دیدی خۆیانەوە وێنای جیهانی دەوروبەریان کرد.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەرۆژئاوای کوردستان لەلایەن ئەمریکاوە ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشکەوتویان پێدەدرێت بۆ باشتربەڕێوەبردنی دۆخی ئەمنی ناوچەکە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاشکرا بوو کە ئەو 35 کۆچبەرەی دوێنێ لە ئاوی ئیجە لە ئیزمیری تورکیا یەختەکەیان ژێرئاوکەوت سەرجەمیان کوردن. تاوەکو ئەمڕۆ تەرمی 14 کەسیان دۆزراونەتەوە.[1]
- مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیمانگای جوو بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە نزیکەوە کاری لەگەڵ کوردەکانی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) کردووە و ئەوان هاوبەشێکی گرنگن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێستا واشنتن کار لەسەر ئەوە دەکات کوردەکان لە دانوستاندنەکانی داهاتووی تایبەت بە چارەنووسی سووریادا بەشدارییان هەبێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...