- کۆنفرانسی ساڵانەی سۆشیال ئینتەرناشناڵی جیهانی لە سلێمانی دەستیپێکرد، کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ڕێکخراوە.
- ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە پلەی ملازمی یەک بەناوی کەریم سەڵاحەدین، لە ناوەران لەکاتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبێکدا پێیدا دەتەقێتەوە و شەهیددەبێت.
- ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمشەو بەسەردانێک گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە ئۆپەراسیۆنی موسڵ لەگەڵ مەسعود بارزانی و بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ بکات.
- گروپی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان بەرپرسیارێتی ئەو دوو تەقینەوەیەی دوێنی شەوی شاری ئەستەنبوڵی لەئەستۆ گرت کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان و بریندابوونی زیاتر لە سەد کەسی دیکە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...