$باکووری کوردستان$
- هاوڵاتیانی #شرناخ# کە پاش هێرشەکانی سوپای تورک لە ماڵەکانیان ئاوارە ببوون، لە گوندەکانی دەوروبەری شرناخ ماڵیان بۆ خۆیان دروست کردووە، بەڵام هێزەکانی دەوڵەتی تورک ڕێگا نادەن بە هاوڵاتیان لەو ماڵانەدا بمێننەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- هەردوو #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی# ڕایانگەیاند: کە ئەمڕۆ بەشداریی کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی کوردستان ناکەن.[1]
- لەمیانی وتارێکدا کە لە #ئامێدی# پێشکەشيکرد #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسانی بەغدا شەراکەت و پێکەوەژیان قبوڵناکەن و ئێمەش خزمەتکاری ئەوان قبوڵناکەین، وتیشی تا ئێستا بەدیل نەدراوەتە ئێمە لەبەر ئەوە ئێمەش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دواناخەین.[1]
- #پەرلەمان#تارانی شیعە، سوننە و تورکمان لە ڕاگەیاندنەکانیاندا دەڵێن: دەڵێن ئەگەر پارێزگاری #کەرکووک# #نەجمەدین کەریم# لانەچوو دەبێ هێز بەکاربهێنری و بە زۆر لادرێ.[1]
- هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕێککەوتنێکیان لە بارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان واژۆ کردووە و بەپێی ڕێککەوتنەکەش ئەندامێکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی وەک سکرتێری کاتی کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەبات.[2]
- بەمەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە.[4]
- بەپێی زانیارییەکان #گۆران ئازاد# بەهۆی ئەوەی لە کوردستان نییە بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات، #فەرهاد سەنگاوی# بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی لە ڕیزی یەکێتی دەرکراوە، #گەشە دارا# و #قادر ڕەزگەیی# و #مریەم سەمەد# لە لیستی #بەرهەم ساڵح#دان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو و #ئاواز شێخ جەنگی# بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.[4]
- پەڕڵەمانی کوردستان بەبێ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە دانیشتنێکی نایاساییدا ڕۆری 25-09-2017 وەک ڕۆژی ڕیفراندۆم دیاریکرد.[1]
- هیزە ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەڤانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکی برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژی #داعش# گوتی: ئاگاداری ئەوەنیم، پێموایە هێشتا برێت مەکگۆرک لە ناوچەکەیە. ئاگاداری کۆبوونەوەکان و هەروەها ئەنجامی گفتوگۆکانی نیم. هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا وەک پێشتریش گوتوومە، ئێمە پشتیوانی لە پلانی #ڕیفراندۆم#ی کورد کە بڕیارە لە 25-ی سێپتێمبەر بکرێت ناکەین، چونکە واهەستدەکەین کە ئەمە چاوەکان لەسەر داعش لادەبات و ئێمەش دەمانەوێت هەموو سەرنجەکان لەسەر داعش بمێننەوە[4]
- فەرهاد دۆسکی نوێنەری #کۆنگرەی نەتەوەی کورد# (کەنەکە) لە شاری هەولێر ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ڕاوێژی نەتەوەیی کۆنگرەکە دەخرێتە مانگی داهاتوەوە.[2]
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلخەبەری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، تورکیا هەڵوێستی نەرێنی و پلانی خۆی سەبارەت بەریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنێت.[5]
- بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوایکرد مەسعود بارزانی بەر لەوەی کات بەسەر بچێت پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بۆ جیابونەوەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، وتی، ئەگەر هەموو ئاسۆکان داخران و گەیشتینە ئەو قۆناغە، ئەوا تورکیا دەزانێت چیدەکات و پلانی ڕونمان هەیە لەوبارەیەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- 135 هاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە پاش ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نێردرابوون بۆ سوریا، لە لایەن #یەپەگە#وە پارێزرابوون، لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشوازییان لێکردبوون و بە شێوەیەکی کاتی لە #عەفرین# نیشتەجێ کران.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...