دەقی ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
سەر لە بەیانی ڕۆژی 14ی تشرینی دووهەم، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی زاپ، لە ناوچەی کنیانشەوە تا دۆڵا بیرێ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 02:30 خولەک ناوچەی کنیانش بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
ئۆپڕاسیۆنەکە 15ی تشرینی دووهەم، ناوچەکانی قەلای بێدەو و گردی شەهید مونزوریشی گرتەوە. لە بەرواری 15ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 08:15- 08:40 خولەک لە ناوچەی قەلای بێدەو لە دژی سوپای داگیرکەران لە کاتی ئۆپڕاسیۆندا، بە ڕێبازی سابوتاژ 3 جار چالاکی ئەنجامدران. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا 3 مین بە داگیرکەراندا تەقینەوە و چەندین داگیرکەر سزا دران و ژمارەیەکیشیان بریندرا بوون.
ئۆپڕاسیۆنەکە کە لە بەرواری 14ی تشرینی دووهەمەوە دەستی پێکرد، تا ئێستاش بەردەوامە.
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. زانیاری بەرفراوان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەی:
13ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر 06:30 خولەک ناوچەی (پیتی تی) لە هەرێمی زاپ بوردومان کرا.
لە 13ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر 09:00 ناوچەی کونیشکای سەر بە هەرێمی زاپ بوردومان کرا.
لە 13ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێرەکانی نێوان 16:50 – 19:30 خولەک ناوچەکانی کۆزین، دۆڵی شەهیدان، دۆڵی بەدرانان، گەلیی سوورەدێ، گوندەکانی ئەنزێ، بۆڵێ، شێخان، دێرەش و بێتالای سەر بە قەندیل بوردومان کران.
13ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر 17:30 خولەک ناوچەی سنینێی سەر بە خواکورک بوردومان کرا.
لە 14ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر 15:00 ناوچەی سەری مەتینای سەر بە هەرێمی مەتینا و گوندی بازێی هەمان هەرێمیش لە کاتژمێرەکانی نێوان 16:10 و 16:30 خولەک بوردومان کران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!