ئەمەی خوارەوە نامەی سەرۆک
مام جەلالمام جەلالە بۆ سەرۆک بارزانی لە ساڵی 2012 ئەو کاتەی کە لە بەرلین بووە.
ئەمەش دەقی نامەکەی مام جەلالە بۆ سەرۆک بارزانی:
برای خۆشەویستم جەنابی سەرۆک
مەسعوود بارزانیمەسعوود بارزانی نامەیەکی مام جەلال بۆ کاک مەسعود لە ڕێکەوتی 19-08-2012 .
برای خۆشەویستم جەنابی سەرۆک #مەسعوود بارزانی# بەڕێز
سڵاوێکی برایانەی گەرم
جەژنتان پیرۆز بێت لە خۆتان و بنەماڵەی سەروەریی بارزان و هەموو ئەندامان و لایەنگران و پێشمەرگەکانی ( پ . د . ک) ، ئەم نامەیەم، هەم بە نیمچە گلەیی برایانە، هەم بە داوای لێبوردنی برایانە لێ وەربگرن.
براگیان دوا بڕیاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم، بە هیچ شێوەیەک ناهێڵم تێکبچێت. کە هەندێک قسەی جەنابتم دەبیستەوە، بە هەڤاڵانم دەوت گەر کاک مەسعوود ئیعلانی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی بکات، من ئیعلانی نوێ کردنەوە و بە هێزکردنی دەکەم، گەر دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەیەکەوە دەچینە لای.!
ئێستاش کوورتییەکەی و کوردییەکەی ئەمەیە.
گریمان گلەییەکەی جەنابت لەبابەتی مالیکی ڕاست و ڕەوایە، بەڵام من بە هەقی خۆمی دەزانم بڵێم بە برایەتیمانی ببەخشە، بەوچاکانەی بۆ دەژمێری کە کردوومانە بە یەکێکیان بیسڕەوە عفوم بکەن و شوێنەوارەکەی لە دڵت بسڕەوە و نێوانمان بەرەوە دۆخی جاران، ئەم بەیتە هۆنراوەەشم لێ قبووڵ بکە کە بۆ شێخی تەم نووسراوە:
حەیفە چاوی کە جەفا کولەوژی تیدا شکاند
تۆ بە کلوچی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی
ئیتر هیوادارم لەناو دڵە گەورەکەتان جێگەمان هەر بمێنێت و هەربژی بۆ برای دڵسۆز و هەتا سەرتان
مام جەلال
(بەرلین)
#19-08-2012#