$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری #وان# لە باکووری کوردستان، #سوعاد کاراگۆز#، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ئوزگورلوکچو دیموکراسی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە بەغدا، #حەیدەر عەبادی#، سەرۆکوەزیرانی ئێراق پێشوازی لە #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیران و د. #فوئاد حسێن#، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد. لەبارەی کۆبوونەوەکە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و چارەسەر کێشەکانی حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور، کراوە.[3]
- لە شاری #سلێمانی# بە دەستپێشخەری #گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، گەنجان ڕێپێوانیان بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجامدا.[1]
- لە شارۆچکەی #ڕانیە# بە دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر چالاکی ئێشکگرتن بۆ پشتگیریکردنی عەفرین دەستی پێ کرد.[1]
- کردنەوەی بارەگای ڕەوتی حیکمە لە سلێمانی.[2]
$رۆژئاوای کوردستان (بەرخودانی عەفرین) $
- تۆپبارانی #عەفرین# و ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری باکوور و ڕۆژاوا، ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە.[2]
- وێڕای تۆپبارانی چڕ، سوپای تورکیا بۆ یەکەمجار بە فڕۆکەی جەنگی دەستی بە بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی یەپەگە لە هەرێمی عەفرینی ڕۆژاوای کوردستان کرد.[3]
- سوپای تورک 10 تانک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ژمارەیەکی زۆر سەربازەکانی سوپای تورکی لە گردی مەرجۆقی باکووری کوردستان جێگرکردووە، کە دەکەوێتە سەر سنووری گوندی بالیی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین. ئەو هێزانە ئەمڕۆ هەوڵیاندا لەو ناوچەیە خەندەق هەڵبکەنن و پاشان خۆیان بگەیەننە بەرزاییەکانی چیای گر-ی سەربە شارۆچکەی بلبلێ. شەڕڤانانی #یەپەژە# و یەپەگە چالاکییەکیان لە دژی ئەو هەوڵدانەی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا و ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن.[1]
- فەرمانداری گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل -#یەپەگە# ڕایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین شەش هاووڵاتی و سێ #شەڕڤان#ی یەپەگە و یەپەژە شەهید بوون.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی #جەلبەرە#-ی سەربە شارۆچکەی شێراوا-یان لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومانکرد و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە گەیشتە 7 شەهید و 11 بریندار.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...