- بەمەبەستی پشتگیرکردن لە خەڵکی کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر کوردانی ئەو پارچەیە، ئەمڕۆ خۆپشاندانی ناڕەزایی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتەوە.
- لە ناوچەی کوباشی، لە نێوان خانەقین و جەلەولا و سەعدییە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە، چوار پێشمەرگە شەهدبوون، کەیەکێکیان پلەی ئەفسەرە.
- لە قەزای چۆمان زیاتر لە هەشت خوێندنگەو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش زیاتر لە 10 خوێندنگە بایکۆتی خوێندنیان کردو، مامۆستایانی قەزای چۆمان خوێندکارەکانیان ناردەوە ماڵەوە.
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە گوندەکانی کوبانی 11 هاوڵاتی کوردی لەسێدارە داوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...