$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی #گمگم#ی سەربە شاری #موش#، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و نۆ ئەندامی #هەدەپە# و #دەبەپە#-یان دەستگیرکرد.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #بوومەلەرزە#یەک ناوچەکانی #کرماشان# و #سەرپێڵ زەهاو#ی هەژاند.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە #ڕانیە# بەهۆی کوژرانی 2 گەنجەوە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ، لە زۆرێک لە شوێنەکان پرسە و ماتەمینی دانراون. ڕانیە خەمبارە. خەڵکانێکی زۆر بە دروشمی شەهید نامرێت بەرەو پرسەکان بەڕێکەوتن.
- بەهۆی قەدەخەی هاتوجۆ و بڕیاری حوکمی سەربازییەوە شاڕۆچکەکانی #چەمچەماڵ#، #کفری#، #تەقتەق# ئارامبوونەتەوە.[1]
- لە #شارەزوور# خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.[1]
- خۆپیشاندان لە ڕانیە دەستیپێکردەوە و دەستیانگرت بەسەر مەکۆی #بزووتنەوەی گۆڕان#دا.[1]
- بارەگای حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - #حسک# لە ڕانیە سووتێنرا.[1]
- #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان# لە حکومەتی هەرێم کشانەوە.[1]
- بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا ڕێکەوتنی سیاسی لەگەڵ #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان# هەڵبپەسێرێت.[1]
- لە تەکیە کارمەندێکی ئاساییش کوژرا.[1]
- لە #قەڵادزێ#، خۆپیشاندەران بارەگای یەکگرتوویان سوتاند.[1]
- خۆپیشاندەرانی ڕانیە مەکۆی گۆڕانیان سوتاند.[1]
- قایمقامی کفری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و بڕیاریدا بە ڕێگە گرتن لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و ناشبێت خۆپیشاندەر دەمامکیان پێوەبێت.[2]
- سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ئەگەر پێویست بکات شەوانە بەردەوامی بە قەدەخەی هاتووچۆ دەدەن و دەشڵێت لەپێناو ئاڵۆزنەبوونی زیاتری دۆخەکە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.[3]
- ڕۆژنامەی عوکازی سعودی ئاشکرایکرد، #حەیدەر عەبادی# لە ئێستادا تاوتوێ چەند بژاردەیەک دەکات بۆ داخستنی دۆسیەی کوردستان، جەخت لەوەشدەکاتەوە یەکێک لە بژاردەکان هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستانە.[2]
- کونسوڵخانەی ئێران لە #هەولێر# ڕاگەیێندراوێک لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی خۆپیشاندان و تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکان نزیکنەبنەوە.[3]
- پاراستنی ئاسایشی شاری #سلێمانی# بە هێزەکانی حەفتای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە و فەرماندەرەکی ئه و هێزەش دەڵێت پاراستنی ئاسایشی سلێمانی لە ئێستادا لە ئەستۆی ئێمەدایە.[2]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ پارێزگاری #هەڵەبجە# بەوەکالەت ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆژی ڕابردوو شەهید کراون دەکەینە پشوو هەروەها سەرجەم چالاکییە سیاسییەکان ڕادەگیرێن و ئاڵای سەرجەم حیزبە سیاسییەکان دادەگیرێن.[3]
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێگە بە هیچ خۆپیشاندانێک نادرێت و هیچ جۆرە خۆپیشاندانێکی ڕێکخراویش لەئارادا نییە، هاوکات لەنێو شاری سلێمانی سەرجەم ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەرا داخراون و بڵاوە بە هێزە ئەمنییەکان کراوە.[3]
- #سروە عەبدولواحید#، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی گیانی #شاسوار عەبدولواحید# دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و ئاماژەش بۆئەوە دەکات نازانرێت لای کێیە، یەکێ دەڵێ لای دژە تیرۆر و یەکێ دەڵێ لای بنەماڵەیە.[4]
- وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی لەبەردەم ئەنجومەنەکەیان بڵاوەیپێکراوە هێزی سەر بە حکومەتە.[2]
- خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی ڕانیە دەیانەوێت دەست بەسەر ماڵی #عەوڵا بۆر#-دا بگرن و هێزێکی زۆری ئەمنی-ش بۆ ڕێگرییکردن لە دەوری ماڵەکە کۆبوونەتەوە.[4]
- #ڕەهبەر سەید ئیبراهیم#، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە #کۆیە# لەبارەی زیانەکانی خۆپیشاندانی دوێنێی قەزاکە دەڵێت، ئەرشیفی 300 ساڵ سووتێندراوە، شارۆچکەی تەقتەقیش وا وێرانکراوە بە 50 ساڵ ئاوەدان ناکرێتەوە.[3]
- لە هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.[1]
- لە قەڵادزێ و حاجیاوا خۆپیشاندەران هێرشیان کردەسەر کۆمیتەکانی یەکێتی و بەو هۆیەشەوە 7 کەس برینداربوون و پاشتر بارەگاکانی یەکێتی، گۆڕان، حزبی شیوعی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان سووتێنران.[1]
- سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەریان گەیشتنەوە باشووری کوردستان.[1
- نێردەی نەتەوە يەکگرتووەکان لە عێراق #یۆنامی#، ئەمڕۆ ڕەخنەی لە توندوتيژييەکانی هەرێم گرت و نيگەرانی خۆی پيشاندا لەسەر ئه و زيانە گيانی و ماڵييانەی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە، داواشی لەلايەنەکان کرد بارودۆخەکە ئارام بکەنەوە.[2]
- #حەشدی شەعبی# و سوپای عێراق تۆپبارانی هێزە نەناسراوەکەی سنوری شارەدێی #زنانە#یان کرد و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بەسەر بەشێک لە گوندەکانی ئەو شارەدێیەدا دەسوڕێتەوە. [4]
- بوومەلەرزەیەک هەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند.[1]
- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاشکرایکرد، لەلایەن چەند گەنجێکەوە هێرش دەکرێتە سەر پرۆژەی ئاوی #بێستان سوور# و حەوزەکانیان بەتاڵ کردوەتەوە، بەوهۆیشەوە زیاد لە 150 هەزار هاووڵاتی بێئاو بوون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...