محەمەد سالار (پاشا)
1. ناو
ناوی تەواوی (پارتی دیموکراتی کوردستان).
ناوی تەواوی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان).
2. حیزب
پارتی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە وەک حیزب دروست بوە.
یەکێتی لەسەرەتاوە وەک بەرەیەکی نیشتیمانی پێک هات و دواتر لەسالی (1992) شێوەی حیزبی وەرگرتوە.
3. گۆرینی ناو
پارتی تا ئێستا (4) جار ناوی حیزبەکەی گۆرانکاری بەسەر هاتوە.
یەکێتی هیچ گۆرانکارییەک بەسەر ناوەکەیدا نەهاتوە.
4. دامەزراندن
پارتی لەبەرواری (16/8/1946) دامەزراوە.
یەکێتی لەبەرواری (1/6/1975) دامەزراوە.
5. شوێنی دامەزراندن
پارتی لە شاری بەغدا کۆنگرەی دامەزراندنی گرێداوە.
یەکێتی لەشاری دیمەشق کۆبونەوەی دامەزراندنیان گرێداوە.
6. یەکەی ڕێکخستن
هەردوو حیزب یەکەی ڕێکخستنیان لەسەر پەیکەری حیزبە شیوعییەکان دارشتوە.
7. پەیکەری حیزب
پارتی؛
سەرۆک پاشان جێگری سەرۆک پاشان سکرتێری مەکتەبی سیاسی پاشان مەکتەبی سیاسی دواتر کۆمیتەی ناوەندی.
یەکێتی؛
سکرتێری گشتی پاشان جێگری یەکەم و دوەم دواتر دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و دواتر ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
8. ناوی کەسی یەکەم
پارتی بەکەسی یەکەمی حیزبەکەی دەلێن (سەرۆک).
یەکێتی بەکەسی یەکەم دەلێن (سکرتێری گشتی).
9. ژمارەی سەرۆک
پارتی بەدرێژای تەمەنی یەک سەرۆکی گۆریوە.
یەکێتی تەنها یەک سکرتێری گشتی هەبوە.
10. ناوی سەرۆک
پارتی (36) سالە مەسعود بارزانی سەرۆکێتی.
یەکێتی (40) سالە جەلال تالەبانی سەرۆکێتی.
11. ژمارەی کۆنگرە
پارتی لەماوەی (71) سالدا (13) کۆنگرەی بەستوە.
یەکێتی لەماوەی (42) سالدا (3) کۆنگرەی بەستوە.
12. ڕەنگی ئالا
پارتی لەسالی (1946)ەوە ڕەنگی زەردی هەلبژاردوە وەک ئالای خۆی.
یەکێتی لەسالی (1992)ەوە ڕەنگی سەوزی هەلبژاردوە.
13. ئەندام
پارتی ئەندامە لەرێکخراوی ئینتەرناسیۆنالی دیموکراتی مەسیحی.
یەکێتی ئەندامە لەرێکخراوی سۆسیال دیموکرات.
14. بریار بەدەست
کەسی یەکەم و دوەم و سێەم لەپارتیدا لەیەک بنەمالەن.
کەسی یەکەم و دوەم و سێیەم لەیەکێتیدا لە سێ بنەمالەی جیاوازن.
15. شۆرش
پارتی خاوەنی دوو شۆرشە؛ شۆرشی ئەیلول (1961 1975)، شۆرشی گوڵان (1976 1989).
یەکێتی خاوەن یەک شۆرشە بەناوی شۆرشی نوێ (1976 1989).
16. دەستپێکی شۆرش
پارتی لە (26 ئایاری 1976) شۆرشی گولانی دەست پێکرد.
یەکێتی لە (1 حوزەیرانی 1976) شۆرشی نوێی دەست پێکرد.
17. شەر
پارتی و یەکێتی لەنێوان سالانی (1976 بۆ 1986) هەروەها سالانی (1994 بۆ 1998) بەشێوەی بەردەوام و پچر پچر شەری چەکداریان لەگەل یەک کردوە.
18. مفاوەزات
حکومەتی عێراقی لە ساڵی (1970) پارتی دیموکراتی کوردستانی بەموخاتەبی کورد وەرگرتوە و دانوساندی لەگەل کردوە.
حکومەتی عێراقی لە ساڵی (1984) یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەموخاتەبی کورد وەرگرتوە و دانوساندی لەگەل کردوە.
19. پەرلەمان
کورسییەکانی پارتی؛
لەخولی یەکەم (1992 2005) (50) کورسی.
خولی دوەم (2005 2009) (38) کورسی.
خولی سێیەم (2009 2013) (30) کورسی.
خول چوارەم (2013 2017) (38) کورسی.
کورسییەکانی یەکێتی؛
لەخولی یەکەم (1992 2005) (50) کورسی.
خولی دوەم (2005 2009) (38) کورسی.
خولی سێیەم (2009 2013) (29) کورسی.
خول چوارەم (2013 2017) (18) کورسی.
20. حکومەت
پارتی لە (1996 بۆ 2005) و (2005 بۆ 2009) هەروەها (2011 تا ئێستا) سەرۆکایەتی حکومەت هەرێمی کوردستانی کردوە.
یەکێتی لە (1992 بۆ 1996) هەروەها لە (1996 بۆ 2005) هەروەها (2009 بۆ 2011) سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە.
21. سەرۆکایەتی هەرێم
لەسالی (2005)ەوە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەلایەن پارتییەوە بەرێوە دەبرێت.
22. خالی نێگەتیڤ
پارتی؛
أ. شەری ناوخۆ
ب. ئاشبەتالی (1975)
ج. خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی لەگەل دەولەتانی بێگانە.
د. فەساد.
یەکێتی؛
أ. شەری ناوخۆ
ب. خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی لەگەل دەولەتانی بێگانە.
ج. فەساد.
23. پەیوەندی ستراتیژی
پارتی لەسالی (2009)ەوە پەیوەندییەکی ستراتیژی لەگەل تورکیا هەیە.
یەکێتی لەسالی (1997)ەوە پەیوەندییەکی ستراتیژی لەگەل ئێران هەیە.
24. ناوچەی نفوز
پارتی؛
دهۆک و هەولێر و ناوچە دابرێنراوەکانی موسل.
یەکێتی؛
کەرکووک و سلێمانی پاشان هەولێر.
0. دەزگای هەواڵگیری
پارتی: خاوەنی دەزگای پاراستنە کەلە (ئایاری 1965) دامەزراوە.
یەکێتی: خاوەنی دەزگای زانیارییە کەلە ساڵی (1992) دامەزراوە.
0. پێشمەرگە
پارتی: خاوەنی یەکەی هەشتایە.
یەکێتی: خاوەنی یەکەی حەفتایە.