کوردسات هەمیشە سەکۆی ڕاستگۆیی و هەق بێژی سەرجەم بیروڕا جیاوازەکان بووە. دەقی پەیامەکەی د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەڕڵەمان لە ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات-دا بەبۆنەی بیست و سێھەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەران، میدیاکار و کارمەندانی کەناڵی کوردسات دەکەم، ھیواخوازم وەک ھەمیشە لە پێشەنگیدابن لە گەیاندن و ڕووماڵ کردنی ڕووداوە ناوخۆیی و جیھانییەکان و بەوپەڕی پیشەیی بوونەوە پابەندی بنەماکانی ئیتیک و یاساکانی ڕۆژنامەوانی بن، ھاوکات پارێزەری ئەو مۆرکە تایبەتەی کوردسات بن کە پێی دەناسرێتەوە لە ڕووی گرنگیدان بە فەرھەنگ و کلتووری ڕەسەنی کوردی و ڕاستگۆیی و متمانەی بینەرانی ئەم شاشە ڕەنگینە. کەناڵى کوردسات خاوەنی مێژووییەکی پڕشنگدارە لە تۆمارە پڕ سەروەرییەکانیدا و ھەمیشە سەکۆی ڕاستگۆیی و ھەق بێژیی سەرجەم بیروڕا جیاوازەکان بووە، وەک خوێندنگەیەکی میدیاییش دەیان ئەستێرە و میدیاکاری بە توانای پێگەیاندووە. لەم یادە شکۆمەندەدا، ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، لەسەر ئەم ڕێچکە و ستایلە سەنگینەی کە کەناڵە جوانەکەتان پێی دەناسرێتەوە. کوردسات دەنگی کوردانە، کوردسات دەنگ و ڕەنگی ھەمووانە. ھەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
دکتۆر #ڕێواز فایەق#
سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان
#01-01-2023#
[1]