$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی کیمیابارانکردنی شاری #سەردەشت# کە لە لایەن حکوومەتی پێشووی بەعسەوە کیمیاباران کرا، ژمارەیەک لە پاسکیل سوارانی شاری #پیرانشار#، #مەریوان# و #مەهاباد# بە شێوەیەکی سەمبولیک، مەودای ئەو شارەیان هەتا شاری سەردەشت، بە پاسکیل پێوا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286895/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پاسکیل سوارانی پیرانشار، مەریوان و مەهاباد، ڕێزیان لە قوربانییانی کیمیابارانی سەردەشت گرت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پاسکیل سوارانی پیرانشار، مەریوان و مەهاباد، ڕێزیان لە قوربانییانی کیمیابارانی سەردەشت گرت=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردومانی چیای کورتەکی بناری #قەندیل#یان کرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی بۆردومانکردنی 2 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی سیڤیل 4 هاوڵاتی شەهید بوون و 5ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها بەهۆی هێرشەکە ئاگر لە چیاکە کەوتووەتەوە.[5] (بڕوانە ڤیدیۆی پەیوەستکراو)
- لە شەوی ڕابوردووەوە ژمارەیەک ڕووداوی ئەمنی لە#کەرکووک# ڕوویاندا کە بەهۆیانەوە پێنج کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، هاوکات دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی #داعش# ڕاگەیاندرا.[1]
- دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک ڕوویانداوە، تەقینەوەکان پاسی نەفەر هەڵگریان کردووەتە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەکان 17 کەس برینداربوونە و یەکێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.[3]
- سوپای تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کەمپەکانی باشووری کوردستان نووسراوێک بە دەقی (رادەست بە، ئازاد بە) بڵاودەکاتەوە. لە درێژەی نووسراوەکەدا دەڵێ: ئەمساڵ بە گشتی نۆسەد ئەندامی ڕێکخستنی تیرۆر خۆیان ڕادەستی هێزە ئاسایشەکانمان کردووە، هەمووشیان دەستیان بە سەرەتایەکی نوێ کرد. تۆش دەتوانی ببیتە یەکێک لەوان.[2]
- لە هەرێمی قەندیلی باشوری کوردستان شاندێکی هاوبەشی پێشمەرگە دێرینەکان، خەڵکی نیشتمانپەروەر، ژنان و مامۆستایانی ئایینی بۆ ڕووبەڕووبوونەی هێرش و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا سەردانی هەرێمەکەیان کرد و پاش ڕاوێژکردن پێکەوە هاوبەشانە (کۆمیتەی بەرگری لە خاکی کوردستان) یان پێکهێنا و ڕاگەیاند.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپە بەهۆی هەڵوێستی لە هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبووڵ، سوپاسی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#ی کرد.[3]
- عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: سنوور بەزاندنی ئێران لەلایەن ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی تر، باجەکەی قورستر دەبێت، وتیشی: خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا ئەزموونێکی باش بوو بۆ ئێمە، بۆئەوەی بتوانین لە داهاتوودا، بەرپەرچی هەموو جۆرە پێشێلکاریی و دەستوەردانێکی دەرەکیی ببینەوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...