$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ 14-یەمین ڕۆژی مانگرتن لە کارکردنی دووکانداران و کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی باج و گومرگ.[1]
- ژمارەیەک لە ئەسپی کاسبکارانی کورد، لە گوندەکانی میرئاوا و پێگەڵە دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و هێزە نیزامییەکانیش ئەسپی کاسبکارانی کورد دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە. لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، دەیان ئەسپی کاسبکارانی کورد بەکوشت چوون و چالاکانی مەدەنیش ئەم هەوڵەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە تێکدانی سامانی خەڵک (تخریب اموال مردم) ناو دەبەن.[5]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146552/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 28-04-2018=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146552/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- #حەیدەر عەبادی# بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، گەییشتە #کەرکووک#.[2]
- لەمیانی بەشداریکردنی لەئاهەنگی ناساندنی کاندیدانی لیستەکەی لە کەرکووک عەبادی ڕایگەیاند، پێشمەرگە هەڵگری هەڵوێستی نیشتیمانییە و لە دژی سوپای عێراقیش ئامادەی شەڕکردن نەبوو.[4]
- #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوڕی #مام جەلال# لە هەڵمەتی بانگەشە بۆ لیستی یەکێتی، ڕەخنەی تووندی لە #بەرهەم ساڵح# گرت و گوتی، کاتێک یەکێتی پارەی نەما ئەو جیابووەوە. گوتیشی، کە سەرۆک حکومەت بوویت و حکومەت پارەی لێدەباری بۆ چاکسازیت نەکرد.[3]
- #کامەران بەرواری#، سەرۆکی لیستی #نەوەی نوێ# لە #زاخۆ# هێرشی کرایەسەر.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی خەلنێرە-ی سەر بە ناوەندی شاری #عەفرین#، بۆمبارانی خانەوادەیەکی کردووە کە لەنێو باخی زەیتوونەکانیان بوون. بەهۆی هێرشەکە هاوڵاتییەک بە ناوی خالید مستەفا (24 ساڵان) شەهید بوو، هەروەها باوکی ناوبراو بە ناوی (واحید موستەفا (50 ساڵان) و برایەکی بە ناوی (عەلی مستەفا(23 ساڵان) بریندار بوون.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری دەنیزلیی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ڕەشبگیریی پۆلیسی تورکدا، دەیان ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە# دەستگیرکران.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...