قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ جەلال و دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەهۆی کۆچی دوایی هاوڕێ جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی و دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و دەڵێت: بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و دەزگای میدیایی کوردسات و ھاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو هاوڕێ جەلال
هەڤاڵانی بەڕێزم لە دەزگای میدیایی کوردسات
بەڕێز کاک (هاوکار جەلال)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی بەڕێز (هاوڕێ جەلال مەلا ئەحمەد) کادری دیار و ڕاگەیاندنکاری بەئەمەک و بەئەزموونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی بەشی ئەرشیف لە دەزگای میدیایی کوردساتم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و دەزگای میدیایی کوردسات و ھاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبوورى و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال# [1]
#30-06-2024#