$باکووری کوردستان$
- وێنەی دڕندەییەکانی سوپای تورک لە کوشتنی گەریلایەک-دا بەناوی #کۆچەر دەڤریم# بە ناسناوی جوما ئیمەن بڵاوکرایەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- #پەڕڵەمان#ی باشووری کوردستان لەسەر پێشهاتەکانی #ڕیفراندۆم# و کێشەی باشووری کوردستان و ئێڕاق کۆبووەوە. هەردوو #کۆمەڵی ئیسلامی# و #بزووتنەوەی گۆڕان# بایکۆتیان کرد.[2]
- #بزووتنەوەی ئیسلامی# بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکات.[2]
- دەست لەکار کێشانەوەی هەردوو پەرلەمانتار #فەخرەدین قادر# و #فەرهاد سەنگاوی# لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.[2]
- ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شارۆچکەی #سەیدسادق# ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا مانگێکی تر حکومەت داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ نەکات، ئەوا دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە، مامۆستایەکیش دەڵێت:ئەگەر ئاوڕ لە بژێوی مامۆستایان نەدرێتەوە، ئەوا کەرتی پەروەردە لەناودەچێت.[1]
- وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە، و بنەمای نییە.[3]
- خاوەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و #گەشتیاری# لە کوردستان، لەبەردەم ئۆفیسی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر# گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست و، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد گوشار بخاتە سەر بەغدا تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان لە کوردستان ڕانەگرێ.[4]
- ئەنجومەنی پارێزگای (زیقاڕ) بڕیاری دا نزیکەی هەزار هاووڵاتیی کورد کە لە بوارە جیاجیاکاندا کاریان کردووە، لە کارەکانیان دەرکران و ماوەی 48 کاتژمێریان بۆ چۆڵکردنی پارێزگاکە بۆ دانرا.[5]
- وەزیری بەرگریی بەریتانیا نامەیەک بۆ #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەڵێت: ئێستا کە گشتپرسی ئەنجامدراوە، داوا دەکەم لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەن.[4]
- ڕۆژنامەیەکی تورکی نزیک لە پارتی دەسەڵاتدار ئاشکرایکرد، ئەنکەرە ڕەوانەکردنی داهاتی نەوتی هەرێمی بۆ هەولێر ڕاگرتووە.[6]
- وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، هەنگاوی جدییان ناوە بۆ ئەوەی فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێم و #کەرکووک# و هەموو ئه و کارانەی لە دەسەڵاتی فیدراڵیدان بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند.[6]
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، پارەی فرۆشتنی #نەوت#ی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ڕاگیرابێت و دەڵێت کڕیارەکان ڕاستەوخۆ پارەی هەرێم دەدەن و هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕانەگیراوە.[6]
- بە هەزاران ئاوارە لە #حەویجە#وە ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن، ئەو ئاوارانە کە تازە لەژێر دەستی #داعش# ڕزگاریان دەبێت، داوادەکەن هەر لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بمێننەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی کوردنشینی ڕەققە بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیاندا، لە ئەنجامی شەڕێکدا کە ئەمڕۆ لەو گەڕەکەدا ڕوویدا 13 چەتەی دیکەی #داعش# کوژران.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...