$باکووری کوردستان$
- #سەزای تەمەللی# هاوسەرۆکی #هەدەپە# داوای گۆڕینی یاسای تیرۆر لە تورکیا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە چاکسازی لە دادگاکانی تورکیا بکرێت.[2]
- لە چەولگ لەسەرپێدانی زانیاری کەسێک کە ناوەکەی نەزانراوە لە گوندەکانی کزلاگاچ-ی ناوچەی کانی ڕەش و گەڕەکی میرزان لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوێنێ 11 کەس دەستگیرکراون. ئەو 11 کەسەی دەستگیرکراون، لە لقی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی چەولگ ڕاگیراون. ئەو 11 کەسە بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی ڕێکخستنن' دەستگیرکراون.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەواڵدەریی فارس ڕایگەیاند کە ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ئیبراهیم غوڵامی لە شاری #شنۆ# کوژراوە.[3]
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە سنووری شاری #سەردەشت#، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا، کاسبکارێک بە ناوی قادر محەممەدزادە، خەڵکی گوندی توێژەڵی شاری سەردەشت، بریندار بوو.[3]
$باشووری کوردستان$
- بەکۆی دەنگی حیزبە کوردستانییەکان #عەبدولڕەحمان مستەفا# فەتاح، پارێزگاری پێشووتری #کەرکووک# بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362623/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عەبدولڕەحمان مستەفا بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عەبدولڕەحمان مستەفا بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە#سلێمانی# دەستیپێکرد و فيلمي خوشکاني جەنگ وەک فیلمی دەستپێک پەخش دەکرێت. چەندین ئەکتەری جیهانی لەفێستڤاڵەکەدا بەشدارن و بەسەر فەرشی سوردا پێشوازییان لێدەکرێت. لە فێستیڤاڵەکەدا 134 فیلم لە 79 وڵاتەوە بەشدارە و وەک دەستپێک فیلمی خوشکانی جەنگ پەخش دەکرێت.[6]
- ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئاشکرایدەکات کە هەرێمی کوردستان قایل بووە ئه و 250 هەزار بەرمیل نەوتەی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بکات کە لە یاسای بودجەی 2019 دا هاتووە بەڵام ئه و پرۆسەیە بۆ بودجەی 2020 دەبێت.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: بە هاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/#گەرمیان#، ئەمڕۆ، تەرمی هاووڵاتییەکی شاری #کفری# کە لەلایەن ڕژێمی بەعس شەهید کرابوو دۆزرایەوە. ڕوونکراوەتەوە : ئەو کەسە بەناوی #داود سەمەد فرجی#، کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بوو، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە ڕێکەوتی 18/10/1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای ڕاپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.[2]
- کاتژمێر 2:15 ی ئەمڕو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە#یان لە سنووری شارەدێی #مانگێشک#ێ کردە ئامانج و 3 گەریلا گیانیان لەدەستدا.[2]
- بەرێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری هونەری #شارەزوور# بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیر و شیعر دۆستان لە ئێوارەیەکی پایز و ئاوێتە بە شیعر لەژێرناوی (پایز ئاوێتەی ئەوینمە) بۆ (باست حەمە غەریب) ڕێکخست.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی بەنێ و ئەقیب-ی سەربە ناوچەی شێراوای #عەفرین#ی تۆپباران کرد.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362623/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سوپای تورک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سوپای تورک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکات=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ئەستەنبوڵ، #ئەردۆغان# لە مەراسیمی خستنەگەڕی کەشتییەکی سەربازی درووستکراوی وڵاتەکەی، هۆشداری دایە ئه و وڵاتانەی دەیانەوێت سزای تورکیا بدەن و گوتی: ئەوان ئەژدیها خەوتووەکە بە ئاگا دەهێننەوە. هەروەها گوتی: ئێمە فڕۆکەی جەنگی و تانک و مانگی دەستکرد درووست دەکەین و لە پڕۆژەی درووستکردنی ئێف 35یش بەشدارین.[2]
- سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتیی دەکاتەوە ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریان و هەوڵەکانیشیان بۆ پاراستنی سنوور و گەڕاندنەوەی پەنابەرانە. #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# گووتیشی: ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانان زۆر ئارامییان گرتووە و بەڵام چیتر درێژە بە ئارامگرتن نادەن و شەوێک لە ناکاو پلانەکان لە باکووری سووریا جێبەجێ دەکەن. بەهۆی ئەم لێدوانەوە لیرەی تورکی بە ڕێژەی 1.25%ی بەهاکەی لەدەستدا و لەماوەی زیاتر لە مانگێکدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد.[2]