دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.
دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین.
ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت. هاوڵاتییانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
2ی ئابی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,766 times
Write your comment about this item!