ھەڤاڵانی بەڕێز شێخ جیھاد و شێخ سیراج شێخ ئەحمەد خەیلانی
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەد خەیلانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتیی شاری ھەولێر خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەد خەیلانی) باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم خزمانی عەشیرەتی خەیلانی دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
[1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 540 times
Write your comment about this item!