- مورات ڕۆهات ئوزبەی و دەلال تەکدەمیر هاوسەرۆکانی شارەوانی دوغوبەیازیت-ی سەر بە پارێزگای ئاگری و سێ کەسی دیکە بەبڕیاری دادگای تورکیا دەستگیرکران.
- بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر پشتگوێخستنی شارەکەیان و فەرامۆشکردنی هەنگاوەکانی بوونە پارێزگا چین و توێژە جیاجیاکانی هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
- ژمارەیەک لە کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر نەبونی پزیشک و کارمەندی تەندروستی و کەمی پێداویستی پزیشکی، هاوکات بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ بەڕێوەبەری دەستلەکارکێشاوەی نەخۆشخانەکەیان.
- هاوسەرۆکانی شارەوانی بازید و پێنج کەسیتر بڕیاری زیندانیکردنیان درا.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشی ڕەوە گورگەوە بۆ سەر گوندی (چەویلکە)ی ڕۆژهەڵاتی داقوق، زیانێکی زۆر گەیشتە ئاژەڵدارێکی ناوچەکە.
-لە گوندی گۆپیتەی دامێنی شاخی گڵەزەردەی سلێمانی 3 گەنج بەهۆی ڕووداوی غازەوە گیانیان لەدەست دەدەن. کە دوانیان ئامۆزان و یەکێکیان خوشکەزای یەکێکیانە، تەمەنیان 24 ساڵ، 17 ساڵ و 16 ساڵە.
-لە شاری هەولێر پرۆژەی شەقامی 120 مەتری بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,697 times
Write your comment about this item!