بەرێزان / خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی
بەرێزان / هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەیدەر فەیلی) پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری بەئەمەک و کەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بیست.
کاک حەیدەر فەیلی خەباتکارێکی خۆڕاگر و هاوڕێ و دۆستێکی ڕاستگۆ بوو، کەسایەتییەکی دڵسۆز و بەئەمەک و نموونەیەکی بەرزی تێکۆشان بوو، بۆیە کۆچی دوایی جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەران و حزبی شیوعی کوردستان و عێراق دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە.
[1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,178 times
Write your comment about this item!