$باکووری کوردستان$
- لە شاری #موش#ی باکوری کوردستان بە گوڕی 4.1 پلەی ڕیختەر بومەبەرزەیەک ڕوویدا.[5]
- هاوژینی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشوی #هەدەپە# و کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردوە، داوای لێدەکات سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بکات و گوێ لە چیرۆکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن بەرامبەر کورد و هەدەپە بگرێت.[3]
- ڕۆژنامەنووس #ئۆکتای جاندەمیر# کە بڕیاری دەستگیرکردنی درابوو، ئەمڕۆ پۆلیس لە شاری #وان# هەڵی کوتایە سەر ماڵەکەی. دوای ئەوەی پشکنین لە ماڵەکەیدا کرا، بە بیانووی بڵاوکردەوەی هەواڵ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نووسینەکانی و بە بیانۆی 'پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن' دەستگیرکرا.[5]
- لە ناوچەی حەزەخی شڕنەخ لە دوو شوێن سەربازانی داگیرکەری تورک ئاگریان لە دارستانەکان بەردا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە گوندی شێخ سڵە سەربە سەلاسی باوەجان، 120 هاووڵاتی بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە تووشی ڕشانەوە و سکچوون بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی #جوانڕۆ# و لەوێ دەرمان کراون و زۆربەی ئەوانەی ژەهراوی بوون، منداڵ بوون.[4]
$باشووری کوردستان$
- جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی #سلێمانی#، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ماوەی سێ هەفتەیە دۆخی تەندروستیی سلێمانی جێگیرە و ئەو بەرزبوونەوە و دابەزینەی لە ژمارەی توشبوواندا تۆماردەکرێت مەترسیدار نییە.[3]
- هێزەکانی #حەشدی شەعبی#، ئەمڕۆ، بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی #داعش#یان لە باکووری #خانەقین# ڕاگەیاند، کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانیشیان پشتڕاستکردەوە.[1]
- ماوەی پێنج ڕۆژە ئاگر لە چیای زۆزک لە #سۆران# بەربووە، تاوەکو ئەمڕۆ سەدان دۆنم پووش و پاوان سووتاون، سەرەڕای هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386615/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێنج ڕۆژە چیای زۆزک لە سۆران دەسووتێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێنج ڕۆژە چیای زۆزک لە سۆران دەسووتێت=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرێکی نوێی بۆ فراکسیۆنەکە هەڵبژارد. سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پێکدێن لە دابان محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆن، ئاشنا عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و جەلال محەمەدئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆن.[2]
- #پارتی سەوزی کوردستان# بەهۆی سووتانی شاخی گۆیژە لە سلێمانی، سکاڵای یاسایی لە داواکاری گشیی سلێمانی تۆمارکرد. سکرتێری پارتەکە پێیوایە سووتانی شاخی گۆیژە دەستی لە پشتە و بەمەبەست ئەو کارە کراوە، کە وەک خۆی دەڵێت ئامانج لێی کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزاییە لە سلێمانی.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بریاری سەرۆکایەتی شارەوانی هەر هاوڵاتییەک هەستێت بە برینی دارێک بەئەنقەست یان بۆ مەبەستی بینا و هەر پرۆژەیەکی بازرگانی یان پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ هەر ساڵێکی تەمەنی دارەکە بڕی (350) هەزار دینار غەرامە دەکرێت.[3]
- مامۆستا #عومەر شیرەمەڕی#، پێشمەرگەی دێرین، زیندانی سیاسی و سەرۆکی پێشوتری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.[6]
- سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بڕی 45 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا خەرج کردووە.[2]
- هاوڵاتیانی بناری #قەندیل# گردبوونەوە و داوای نۆژەنکردنەوەی ڕێگای شاخی کورتەک-یان کرد لە بناری قەندیل، بۆ ماوەیەکیش ڕێگاگەیان داخست، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیلیش چووە ناو هاوڵاتیان و ڕایگەیاند، کە هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە بۆ چاککردنی ڕێگاکە، ئەگەر چاک نەکرێت ناچارن ڕێگا بە بارهەڵگرەکان نەدەن لەوێوە هاتووچۆ بکەن.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، دو کەسی دیکە بەهۆی #کۆرۆنا#وە گیانیان لەدەستداوە 65 توشبوی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنە لە حکومەتی فەرەنسا دەگرێت بەهۆی ئەوەی پرسی کوردی خستووەتە نێو پرۆگرامی خوێندنی مێژوو و جوگرافیای قۆناخی کۆتایی ئامادەیی وڵاتەکەی.[1]
- لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بێکاری لە عێراق بەرزبووەوە، بەجۆرێک 40%ی تێپەڕاند، لە کاتێکدا بەر لە کۆرۆنا 20% بووە.[2]
- ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی بۆ جارێکیتر دابەزی، کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 746 لیرە مامەڵەی پێوە کراوە، کە لە مێژووی تورکیادا لیرە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.[4]
- بەرپرسێکی باڵای دەزگای شەهیدان لە عێراق ڕایگەیاند، دەزگاکەیان 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو دەداتە کەسوکاری هەر شەهیدێکی ئێزدی لە #شنگال#.[1]