ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی شەهید #هیوا باڕۆیی#یەوە
دوێنێ #06-09-2024# پارچە ڤیدیۆیەکی کاک #مەلا بەختیار# بڵاوکرایەوە کە تێیدا، باس لە دوو ڕووداو دەکات:
یەکەم: کە لە ساڵی 1977 سەردانی ماڵی ئێمەی کردووە لە گوندی باڕۆیی شەهیدان.
دووەم: پێش دوو مانگ لەمەوبەر کە دیارە مەبەستی لە ساڵی 2024 ە، گوایە کە دایکم سەردانی کردووە لە یەکەمیاندا باسی ئەوە دەکات کە چۆن جەنابیان و هێزی پێشمەرگە لە ماڵی ئێمە لە گوندی باڕۆیی خزمەتکراون.
لە دووەمیاندا باسی ئەوەی بۆ کردووە، کە ئێمە پێنج مانگ کرێ خانوو قەرزارین.
بەڵێ ئێمە هەم بە گیان و هەم بە ماڵ، خزمەتێکی زۆری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#-مان کردووە، هەر لە درووستبوونی مەفرەزە سەرەتاییەکانەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە پێشمەرگە دێرینەکان و خەڵکی ناوچەی #بازیان# گەواهی ئەو ڕاستییەمان بۆ دەدەن.
بەڵام ئێمە هەرگیز کرێچی نەبووین و (الحمدللە) هەموو کات خانووی خۆمان هەبووە. ئەو بەشەی لێدوانەکەی کاک مەلا بەختیار هیچ بنەمایەکی نییە، ئێمە 7 حەوت منداڵ بە درێژایی ئەنفالکردنی هیوا باڕۆیی باوکم، بە عیزەتی نەفسی گەورەیی دایکم (ڕووناک عەول)، ( پەروەردە کراوین و لە ئێستادا، ساڵی (2024) ئەم بابەتە وەک ئامڕازێک لە ململانێکاندا بەکار هێنراوە بۆ جووڵاندنی سۆزی خەڵک.
ئێمە ڕێزمان هەیە بۆ خەبات و ماندووبوونی کاک مەلا بەختیار کە یەکێک بووە لە هاوڕێ بەوەفاکانی باوکم کە چەند جارێک هەواڵپرسی و سەردانی کردووین بۆ ماڵەوە.
داواکارین لە جەنابیان کە یان، ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات یاخود بابەتەکە ڕاست بکاتەوە بۆ ڕایی گشتی.
لەگەڵ ڕێز و سڵاوم دا.
بێرون کوڕی شەهید #هیوا باڕۆیی#
07-09-2024
[1]