- 07-01-2019
- 06-01-2019
- 05-01-2019
- 04-01-2019
- 03-01-2019
- 02-01-2019
- 01-01-2019
- 31-12-2018
- 30-12-2018
- 29-12-2018
- 28-12-2018
- 27-12-2018
- 26-12-2018
- 25-12-2018
- 24-12-2018
- 23-12-2018
- 22-12-2018
- 21-12-2018
- 20-12-2018
- 19-12-2018
- 18-12-2018
- 17-12-2018
- 16-12-2018
- 15-12-2018
- 14-12-2018
- 13-12-2018
- 12-12-2018
- 11-12-2018
- 10-12-2018
- 09-12-2018
08-01-2019
- 09-01-2019
- 10-01-2019
- 11-01-2019
- 12-01-2019
- 13-01-2019
- 14-01-2019
- 15-01-2019
- 16-01-2019
- 17-01-2019
- 18-01-2019
- 19-01-2019
- 20-01-2019
- 21-01-2019
- 22-01-2019
- 23-01-2019
- 24-01-2019
- 25-01-2019
- 26-01-2019
- 27-01-2019
- 28-01-2019
- 29-01-2019
- 30-01-2019
- 31-01-2019
- 01-02-2019
- 02-02-2019
- 03-02-2019
- 04-02-2019
- 05-02-2019
- 06-02-2019
- 07-02-2019
باکووری کوردستان
- پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد.
[5]
- پارێزگەی
شرناخشرناخ چەندین شوێنی دەوروبەری شاری شرناخی بە (ناوچەی ئاسایشی تایبەت) ڕاگەیاند و هاتووچۆی هاوڵاتییانی سیڤیلی له و ناوچانە قەدەغە کرد.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، 7 هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی، هەر کامیان بە یەک ساڵ و 6 مانگ زیندان و وەفا و محەممەد خەڵکی گوندی جێربەند، سەر بە شاری ڕەبەت بە 10 ساڵ زیندانی مەحکووم کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم 7 هاووڵاتییە کوردە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری
سەردەشتسەردەشت بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران مەحکووم کراون.
[6]
مەسعوود شەمسنەژاد
- مامۆستای زانکۆ و پارێزەری زیندانییانی سیاسیی کورد مەسعوود شەمسنەژاد لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیر کرا.
[4]
- سوپای پاسداران لە شاری
ماکۆماکۆ هۆشداریان بە دانیشتوانی گوندەکانی یارمیقی سەرەوە و خوارەوە، خەرمانیەری، قوولیشکا، تیکمە، بیری، گریک، سڵبەند و حاجی حەسەن سەر بە شاری بازرگان داوە، لە کاتژمێر 10ی شەو بە دواوە مافی هاتوچۆیان نییە.[6]
باشووری کوردستان
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە مێردمنداڵان لە هەرێمی کوردستان ئەشکەنجە دراون بۆ ئەوەی ناچار بکرێت کە دان بەوەدا بنێن لەگەڵ گروپی
داعشداعش کاریان کردووە. لەبەرامبەردا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە وەڵامی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت: هیچ کەسێک بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیر نەکراوە و ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و گومانیان لێدەکرێت پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت، ئەوا وەک قوربانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت نەک تاوانبار.
[1]
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک و بارەگای مەڵبەندی دووی کەرکووک هەڵکرد.
[7]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گەلی بەدران لە بناری
قەندیلقەندیل بۆردوومان دەکەن و بە ئاسمانی باڵەکایەتییشدا دەسوڕێنەوە.[4]
- بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکووککەرکووک هەوڵی دوورخستنەوەی
ڕێبوار تاڵەبانیڕێبوار تاڵەبانی لە پۆستەکەی شکستیهێنا.
[2]
- ئەندامێکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەغدا پێشنیازیکردووە، ڕێژەی لە 14% تا 17%ی کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراو بۆ هێزە وشکاییەکانی عێراق بدرێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام ئەوان ئەمەیان ڕەتکردۆتەوە.[1]
- بەهۆی ئامادەکاریی بۆ نمایشکردنی کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی ساکینە جانسز، ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی دەرگای سینەما سالم-ی داخست.[4]
- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایدەکات: پرۆسەی دادگایيکردنی کۆمپانیاکانی چەکی کیمیایی لەسەر داوای پارێزەرانی ئەوان بۆ مانگی ئازاری داهاتوو دواخراوە.[1]
- ئەمڕۆ بە ناونیشانی (ژوانگەی شێوەکاری) لە کتێبخانەی گشتیی شاری کەرکووک پیشانگەیەکی شێوەکاری بۆ 10 منداڵ و نەوجەوانی کچ کرایەوە.[5]
- کەشناسی
پێنجوێنپێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمشەو سێشەممەوە کەشوهەوای قەزاکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بۆ 10 پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمشه و لە باخی زەیتوون لەسەر ڕێگەی جزیر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری
منبجمنبج مینێک تەقییەوە. لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی سیڤیل بریندار بوو. هەر دوای تەقینەوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و پشکنین کرد.[5]
دەرەوەی کوردستان
ئەردۆغان ئامادەنەبوو چاوی بە جۆن بۆڵتن بکەوێت و ڕاستەوخۆ ئەنقەرەی جێهێشت، وێنە؛ AFP
-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەتیکردەوە چاوی بکەوێت بە جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بەهۆی مەرجی کشانەوەی ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لە کورد و نێوبراو بەهۆیەوە تورکیا جێدەهێڵێت. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەم ڕووداوە دەبێتەهۆی قوڵتربوونەوەی کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا.
[3] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events