$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، نەورۆز ئوسال، مەزڵوم دێنچ و فوئاد جوشاجاک، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان، بۆ جاری 780هەم داواکارییەکی دیکەیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی له شاری بوورسا کرد. بەڵام ئەمجارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ ساڵیحە ئایدەنیز و سەمرا گوزەل و موسا فارسۆگوڵەر پەرلەمانتارانی #هەدەپە#، لەگەڵ هاوڵاتیان و چالاکوانان لە شاری #ئامەد# بە ڕێپێوان بەرەو بەردەم زیندانی پیتی E ڕۆیشتن، بەڵام ڕێگرییان لێکرا. ئەوان ویستیان بەو ڕێپێوان پشتیوانی خۆیان بۆ لەیلا گوڤەن نیشان بدەن، کە ماوەی 64 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان.[3]
- بە هۆی بەفربارین و ڕەهێڵەوە، ڕێگای 778 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون لە شارەکانی #وان#، #بەدلیس#، #موش# و #جۆڵەمێرگ# داخراون. سەرۆکایەتیی شارەوانی وان ڕایگەیاند کە لە سەرتاسەری پارێزگاکە، ڕێگای 373 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون. لە جۆڵەمێرگیش ڕێگای 169 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00ی پاش نیوەڕۆ هاوڵاتیانی شارۆچکەی #قەڵادزێ#-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە باخی گشتیی شارۆچکەکە کۆبوونەوە بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە هێرشیان کرایە سەر. هێزەکانی ئاسایش پەلاماری ئامادەبووانی مەراسیمەکەیان دا و دوو چالاکیان دەستگیر کرد.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165060/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 10-01-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165060/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمشه و لە ناوچەی حەلوانی نێوان #خانەقین#-#جەلەولا#، چەکدارانی #داعش# هێرشیانکردووەتەسەر کارگەیەکی بلۆک کە خاوەنەکەی کوردە و پاسەوانانی کارگاکانیان دەستگیرکردووە و دواتر ئازادیان کردوون و هەروەها کارگەکانیان بە تەواوەتی سوتاندووە بە بێ ئەوەی هیچ لایەنێکی ئەمنی سەردانی ناوچەکە بکات.[1]
- بەرپرسێکی کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەگەری هەیە ئەمشه و لە سەنتەری شارەکانی #سلێمانی# و #دهۆک# بەفر ببارێت و دەشڵێت: تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەش وهەوای هەرێم بەفر و باراناوی دەبێت.[4]
- سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا دەستپێدەکاتەوە.[1]
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بەبڵاوبونەوەی هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ تورکیا لە ڕوونکردنەوەیەکیدا دەڵێت: بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا بەڕەسمی هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتوەو هیچ زانیارییەک نیە بەدیاریکردنی وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەی گەشتەکان.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند بەبێ کشانەوەی ئەمریکاش، ئێمە ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر #یەپەگە# ئەنجامدەدەین. جەختیشی کردەوە لەوەی ترەمپ بەڵێنیداوە سەردانی تورکیا بکات.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد لە بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.[1]
- وتەبێژی فەرمیی سوپای نیشتمانی لیبیا هۆکاری ئەو ئاژاوەی وڵاتەکەی گرتوەتەوە دەخاتە ئەستۆی تورکیا، باس لەوەش دەکات چەند بژاردەیەک هەن بۆ لێپرسینەوە لە ئەنقەرە بەهۆی دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی لیبیا، هەروەها دەوڵەتی تورک بە ڕابەری فەرمیی تیرۆر ناودەبات.[3]
- کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 51 پەنابەری کورد کاتێک ویستوویانە لەrێگەی ئیتاڵیاوە بڕۆنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام بەر لەوەی بگەنە شوێنی مەبەست یەختەکەیان لە دەریای ناوەڕاست ژێرئاو کەوتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسی مالیسا بە بەلەمی بچوک کۆچبەرە کوردەکانیان ڕزگار کردووە.[1]