- بەڕێوەبەری #ڕزگارکردنی ڕفێندراوان لە دەستی داعش# لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، شەوی 11-03-2017 کچێکی تەمەن 12ساڵ بەناوی (س. خ) کە خەڵکی گوندی #گرعزێرە# لە شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرا.[1]
- ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی بەدەپە لە شاری #چەولیک# لە باکوری کوردستان و جگە لە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی پارتەکە (یاڤوز کیتای) له و شارە، دەستیان بەسەر هەموو ئه و پۆستەر و ئارشیف و پانکارتانەدا گرت کە لە بارەگاکەدا هەبوون.[2]
- سوپای تورکیا دەیان عەسکەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە ناوچەی (سیدەقا) لە سنوری پارێزگای هەولێرەوە هێنایە هەرێمی کوردستان.[2]
- لە شارۆچکەی (#دوبز#) سەربە پارێزگای #کەرکووک# بۆمبێکی چێنراو بە مەستی تەقاندنەوەی بۆریەکی نەوت دانرابوو، بەڵام بۆمبەکە لە لایەن ئاسایشەوە پوچەڵکراوە.[2]
- وەزارەتی پێشمەرگە کۆتاییهێنا بەخولێکی سێ مانگەی بۆ سریەیەکی تایبەت بە بەرگری لەچەکی کیمایی و هێزەکە لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکیماییەکان دەستبەکاردەبن.[3]
- حەمەی مەلا کەریم لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.
- لە هۆڵی مۆنۆمێنتی یادگاری هەڵەبجە لەژێر دروشمیخامەکانتان جێگەی ستایشن #کۆمەڵەی قوربانییانی هەڵەبجە# ڕێزی لە 36 نووسەر و ڕۆشنبیر گرت کە بەنووسین و دیکۆمێنتارەکانیان خزمەتیان بەکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە کردووە.[4]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,679 times
Write your comment about this item!