$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 7ی بەیانی پڕۆسەی شەنگالی ئازاد یان تووڕەیی مەلیک تاوس بۆ ڕزگارکردنی شەنگال دەستیپێرد، هێزەکان لە هەموولایەکەوە گەمارۆی شارۆچکەکەیاندا و پێشڕویی زۆریانکرد.
- لە شارۆچکەی #خورماتوو# شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و #حەشدی شەعبی# ڕوویدا، بەهۆیەوە ئاساییشێکی یەکێتی و چەند هاووڵاتییەک و چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا و ڕەوشی شارەکە زۆر ئاڵۆز بوو.
- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی کوردستانی گرتۆتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێرای گیرانی ڕێگا و بانەکان، ڕێگای سەدان گوندیش داخراوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,481 times