$باکووری کوردستان$
- دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک لە 23 دێ و لادێی ناوچەکانی لیجە، هەزرۆ و کاراز لە #ئامەد# هاتوچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد، سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر 11 ماڵ و 7 هاووڵاتییان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان منداڵە.[2]
- ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز چیچەک و موهدی ئۆزتوزن پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری تورکیایان لە بورسا کرد.[2]
- دایکی ئاشتی ساکینە گیوڤەن بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی #هەدەپە# لە پەرلەماندا بکات، چووە بۆ پەرلەمانی تورکیا، بەڵام بە پاساوی ئەوەی دادگا بڕیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵی بۆ دەرکردووە، دەستگیرکرا.[2]
- هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە نێو شارۆچکەی ئەردیش-ی سەر بە شاری #وان# و گوندەکانی دەوروبەری هەڵیکوتایە سەر ماڵان. چەندین کەس دەستگیر کران و گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش. ئه و کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە: ئەحمەد پۆڵات، مەحموود بیلیجی، گوڵستان بیلیجی، مەحموود بۆشجەڤیز، فەرمان ئاسڵان، تووران دەنیز، ئەحمەد دەنیز، فەتاح ئەسڵان، ئایشە پیشیرگەن، سەعادەت کوورشوون، ئیحسان کوورشوون، ڕەفعەت پیشیرگەن و حیکمەت پیشیرگەن.[2]
$باشووری کوردستان$
- باری تەندروستیی ناسر یاگز ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. یاگز لە دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ماوەی 56 ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتنی بێسنووردایە لە شاری #هەولێر#.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165065/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رواندزییەکان پەردەیان لەسەر پەیکەری وەرداش لادا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رواندزییەکان پەردەیان لەسەر پەیکەری وەرداش لادا=KTML_ImageCaption_End=
- کۆچی دوایی #محەمەد مەلا قادر#، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.[1]
- لە گەڕەکی ڕوناکی شاری #کەرکووک# لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە هاوڵاتیەکی کورد کراوە بەناوی (جەبار عارف ڕەشید) کە بەرپرسی ڕێکخراوی موسەڵای پارتیە. قوربانییەکە بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی، بەڵام بەهۆی ئەوەی گوللەیەک بەر سەری کەوتبوو گیانی لەدەستدا.[5]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر #خانەقین#ی هەژاند.[3]
- شەوی ڕابردوو چەتەکانی #داعش# ویستیان دزە بکەنە نێو گوندی مەحمەد شیربەگ لە خانەقین و لە دوولاوە تەقەیان ئاڕاستەی گوندەکە کرد، بۆیە چەند خولەکێک پێکدادان دروست بوو لە نێوان پۆلیس و چەتەکانی داعش و لە ئەنجامدا چەتەکان هەڵهاتن بەرەو چەمی ئەڵوەن.[4]
- پارتی و گۆڕان لە #سلێمانی# کۆبوونەوە.[1]
- محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە دیدارێکی بازرگانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.[4]
- محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پاش هەولێر، سەردانی سلێمانیی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی بازرگانی هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێم کە لەهۆڵی گراند میلینیۆم بەڕێوەچوو.[1]
- ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی، بە بەشداری توێژە جیاوازەکان، کۆڕێک لە ژێر ناونیشانی ' کورتە باسێک لەبارەی کوردەکانی قەفقاس'، بۆ ڕۆژنامەنووس عەلی زاڵۆ بەڕێوەچوو.[4]
- لە شارۆچکەی #ڕواندز#ی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هونەرمەند، هاوڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکان، پەردە لەسەر پەیکەری #وەرداش# کە بە خۆشەویستەکەی ڕواندز ناسراوە لادرا، ئەرکی چاودێریکردنی پەیکەرەکەش ڕادەستی شارەوانی کرا.[4]
- بەهۆی شەڕی نێوان هێزەکانی پۆلیس و تیرۆرستانی داعش لەسنوری گوندی مەحمود عەباسی سنوری خانەقین پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.[3]
- لە گەڕەکی زیلان سیتی لە شاری هەولێر باترییەک بە کارمەندانی پاکەوانیدا تەقییەوە، بەهۆیەوە پاکەوانێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.[2]
- بەشێک لە شاخی سارا لە سنووری شارۆچکەی #دوکان# داڕما و مەترسی زۆری بۆ چەند هاوڵاتیەک لەگەڕەکی چەوەسپی دروست کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #عەفرین# کە لە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدایە، تەقینەوەیەک ڕوویدا. بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە خاڵێکی چەتەکانی گرووپی هەمزە ڕوویداوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ماوەی پێنج ساڵە پێشمەرگە تەنها تێکستێکیان لە بوجەدا بۆ دانراوە، بەڵام لە پڕۆژەیاسای ئەمساڵدا لە بوجەی وەزارەتی بەرگری بەشە بودجەکەی بۆ هەر مانگێک بە (68) ملیار دینار دیاریکراوە.[5]
- لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک، 45 پەرلەمانتاری فەڕەنسا لە 7 فراکسیۆنی جیاواز، یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکڕۆن کرد و داوایان لێ کرد پشتگیرییەکانی بۆ هێزەکوردییەکانی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) زیاتر بکەن.[2]