- کەس و کاری بێ سەروشوێنانی شەڕی ناوخۆ، بە پاڵپشتی کۆمەڵەی هێڤی، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان سازکردو داوای هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان کرد کە گوایە زیاتر لە 80 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تیادایە.
- سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنیان ڕاگەیاند و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەو فەرمانگەیەش پشتیوانی لە داواکارییەکەیان دەکات.
- قوتابییە دەرچووەکانی هەڵەبجە، کە دانەمەزراون، خۆپێشاندانێکیان دژی دانەمەزراندنیان ئەنجام دا و پەروەردەی شارەکەیان هێلکەباران کرد.
- لەکاتی گێڕانی ڕێوڕەسمی شاییەک لەقەزای شنگال، 10 کەس لەئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا وەرگەڕان و بەهۆیەوە 4 لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,190 times
Write your comment about this item!