باکووری کوردستان
- خانەوادەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و گیراوانی تر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی تورکیا، چوار سەرۆک شارەوانیی هەدەپە-یان دەستگیرکرد و
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڕیاری دوورخستنەوەیانی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
مێردینمێردین، هێزەکانیان هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی شارۆچکەکانی ستێور، دێرک و شەمرەخ، بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرد کە سەر بە
هەدەپەهەدەپەن و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کران.
[2] ناوی سەرۆک شارەوانییەکان ئەمانەن: گوڵستان ئۆنجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور و نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و هاتیجە چەویک هاوسەرۆکی پرسوسی هەدەپە.[1]
باشووری کوردستان
- لە هۆڵی هۆتێل گراند میلینۆم لە سلێمانی، مەراسیمێکی شایستە بۆ چلەی کۆچی دوایی (پڕۆفیسۆر دکتۆر
عیزەدین مستەفا ڕەسوڵعیزەدین مستەفا ڕەسوڵ) بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و بەرپرسی لایەنە سیاسییەکان و ئەدیب و ڕۆشنبیر و هاورێیانی و خانەوادەکەی ئامادەبوون.
[3]
- وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خەریکی دروستکردنی بۆردێکن بۆ کارەکانی وەرگرتنی شاری
سلێمانیسلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی یۆنیسکۆ وەک شاری داهێنەری ئەدەب و داوای لەهەمووان کرد کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە بکەن.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک وا بۆ زیاتر لە 3 کاتژمێر، ناوچەکانی
قەندیلقەندیل بوردومان دەکەن.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بە هەزاران هاوڵاتی
حەسەکەحەسەکە، تەرمی هەر یەک لە شەهیدانی
قەسەدەقەسەدە حسێن ئەلحسێن (لەوەند حەسەکە)، لوئەی محەمەد(گیڤارا حەسەکە)، ئەیاد ئە یۆ (برووسک حەسەکە)، عە لی ئە ل-سەرای (مولازم حەسەکە), خدر محەمەد (قەیسەر حەسەکە), عە بدولرەزاق سالح (برووسک حەسەکە)یان وەرگرتەوە کە لە چوارچێوەی بەرخۆدانی شکۆدا گیانیان بەخت کردووە. هاوڵاتیان تەرمەکانیان لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان وەرگرتەوە و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەڕیکەوتن.[1]
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، لە گوندی عەریشا-ی سەربە تل تەمر، 16 هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندووە کە لەنێویشیاندا ژن و کچی گەنج هەن. ناوی بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە ڕفێندراون، بەمشێوەیەیە: ئیسماعیل محەمەد، ئیسماعیل حەمۆ، خدر عەلی جەمۆ، محەمەد ئەلحەمۆ، برتەقالە عەتیە، جازییە ئەلحەزۆ، زەمۆ ئەلبیۆ، دالیا ئەلحەزۆ تەمەن 15ساڵ، عەبتا ئەلبیۆ، خدر جەمۆ.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد، ڕایگەیاند، دەستووری سووریا پیرۆز نییە و ئاساییە دەستکاری بکرێت. دوای شەڕیش ڕێگە بە هیچ جیاخوازییەک لە سووریا نادرێت.
[4]
- نرخی
بەنزینبەنزین لە ئێران بۆ سێ هێندە بەرز دەبێتەوە و پشکی هەر شۆفێرێک مانگانە 60 لیتر دەبێت و نرخی ئەو بڕە بەنزینەش بە ڕێژەی لە سەدا 50 بەرز دەبێتەوە.
[5]
- حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە هەریەک لە شارەکانی مەشهەد و ئەهواز و شیراز کە خۆپیشاندانی فراوان لەو شارانە ئەنجام دراوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events