$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هۆتێل، بازاڕ و سەرجەم شوێنە گشتییەکانی #بانە# لە ڕۆژی چوارشەممەوە 17-06-2020 دادەخرێن، ئەوەش وەک قایمقامی شارەکە دەڵێت، بەهۆی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنایە کە چاوەڕوانی هەفتەیەکی مەترسیدار دەکەن.[1]
- هێزەکانی تورک لە سنورەکانی گوندی “قشقوڵ“ی #سەڵماس# تەقەیان لە کاروانێکی #کۆڵبەر#ان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەریک بە ناوی “ئورهان گوروەر” کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سەعید گوروەر” بریندار بووە. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم 8 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی تورکییە بوونەتە قوربانی کە 3 کەسیان گیانیان لە دەست داوە.[8](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #سوهەیلا حیجاب#، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری #کرماشان#، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.[9]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 5 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 68 کەس چاک بوونەتەوە و تا ئێستا 2655 کەس لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون.[6](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- تۆپخانەکانی #سوپای پاسداران#ی ئێران گوندی ئاڵانەیان لە #حاجی ئۆمەران# بۆردوومانکرد. هەروەها تورکیاش بۆ یەکەمجار بە فڕۆکە هەمان ناوچەی بۆردوومان کرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383596/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سوپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سوپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچکەی #کانی ماسێ#ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی#ان بۆردوومانکرد، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.[1]
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# و گیان لەدەستدان لە هەڵکشاندایە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، لە ڕۆژە ناخۆشەکان نزیک دەبینەوە، داواش لە هاووڵاتییان دەکات پێویستە تاکپارێزی بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن.[2]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی لیوای 61ی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە، لەسنوری شارۆچکەی #ڕانیە# خۆپیشاندانیان کرد و بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکی نێوان ڕانیە – #سلێمانی#یان داخست. ئەو پێشمەرگانە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە بەبێ ئاگاداریی خۆیان فەرمانی گواستنەوەیان بۆ سەر لیوای شەشی هێزی پیادە بۆ دەرچووە کە دەوامیان لە #کەرکووک#ە، ئەوەش بۆ ئەوان بارگرانی دروست دەکات، داواشیانکرد فەرمانی گواستنەوەکەیان هەڵوەشێنرێتەوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383596/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ژمارەیەک پێشمەرگە خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای ڕانیە - سلێمانییان داخست=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ژمارەیەک پێشمەرگە خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای ڕانیە - سلێمانییان داخست=KTML_ImageCaption_End=
- لە ئاکامی هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی #داعش# لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی دو#خورماتوو# سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، سێ کەس کوژران و دووانی دیکەیش بریندار بوون.[3]
- لە کەمپی گەویلان لە سنووری پارێزگای #دهۆک# ئاگر لە خێوەتێکی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێکی گەنج گیانیان لەدەستدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەبەرامبەر نەبونی موچەو دواکەوتنی موچەکانیان پۆلیسی هاوتوچۆی ڕێکخستنی شەقامەکانی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزی داگیرکەرانی تورک و چەتەکانی هەر دوو گوندی ئاریدا و خربەت بەگەری سەر بە #گرێ سپی#ان تۆپباران کرد.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- #ناتۆ# داواکاریی تورکیا بۆ بە تیرۆرست ناساندنی #پەیەدە# و #یەپەگە# ڕەتدەکاتەوە.[1]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیا کوژرانی حەوت گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانی لە پارێزگای شرنەخ و سێرتی باکووری کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت چوار لە گەریلاکان بەرپرسن و پێشتر داواکراو بوون. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #هۆشیار عەبدوڵڵا# پەرلەمانتاری کورد لەپەرلەمانی عێراق نامەیەکی بۆ عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری درایی عێراق ناردووەو تێدا داوای کردووە، بە پرۆژەیەکی نیشتمانی کۆکەرەوە سیستمی موچە لە عێراقدا یەکبخرێت و لەکاتی چوونی شاندی دانوستانی هەرێم بۆ بەغدا #وەزارەتی دارایی# عێراق گەڵاڵەی پرۆژەی یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ عێراق بگرێتە ئەستۆ.[3]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 2563 کەس له و وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و 115 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[5]
- بەهۆی بۆردومانەکان و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوری عیراق، وەزارەتی دەرەوەی عیراق باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگهێشت دەکات.[5]
- #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە ڕاپۆرتێکدا ی#ەکینەکانی پاراستنی گەل# و #یەکینەکانی پاراستنی ژنان# تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی مافی منداڵان و چەکدارکردنیان.[2]
- بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، تەرمی مردووان بە کۆرۆنا لە بەردەم نەخۆشخانەی کندی بەغدا کەوتوون و لەناو ساردکەرەوەکان شوێن نەماوە هەڵیگرن.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)