=KTML_Bold=بەڕێزان #سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان#
بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو (سۆلاڤ شەیدا) =KTML_End=
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خانمە هونەرمەند (#سۆلاڤ شەیدا#) ، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو خانمە هونەرمەندێکی بوێر و دیاری بواری نواندن بوو لە چەندین فیلم و درامادا ڕۆلی بینیوە سەرباری ئەوەش سیناریست و دەرهێنەربوو کارەکانی جێگەی ڕێزلێگرتنن.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی خاتوو سۆلاڤ و هەموو هونەرمەند و هونەردۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=