- #نەوشیروان مستەفا# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
- #شۆڕش حاجی# وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە تەرمی نەوشیروان مستەفا لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی #زەرگەتە#ی سلێمانی دەنێژرێت.
- لەوتەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان شۆرش حاجی، ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ کاتژمێر 10:00 لەسلێمانی تەرمی نەوشیروان مستەفا بەخاک دەسپێردرێت و پرسەکەی بەڕێوەدەچێت و دووسبەی لە مزگەوتی سەواف لەهەولێر پرسەی بۆ دادەنرێت.[1]
- #بەدران ئوزتورک#، پەرلەمانتاری شاری #ئاگری#ی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، دەستگیر کرا.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێڕ 03:00 چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک بەچەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی ئیسکای سەربە ناوچەی شێراوا و شەڕڤانانی #یەپەگە# و #یەپەژە#ش وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.[2]
- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- #کەنەکە#، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەدەستدانی نەوشیروان مستەفا بۆ باشوور و تەواوی کوردستان زیانێکی مەزنە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 28,027 times
Write your comment about this item!