- بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی #هەولێر#ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەولێر، کردنەوەی 53 بنکەی تۆماری دەنگدەرانی لە سنوری ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند و داواش دەکات، کە هاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
- ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ئێزدیخان-ی ڕاگەیاند و جەختدەکاتەوە، کە داواکاریی کۆمەڵگای ئێزدی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییە و ئەو داواکارییە ئەوەندە بۆیان گرنگە، کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبن.
- شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان – #هەدەپە# و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان – دەبەپە کە بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانن، سەردانی یەکێتیان کرد. شاندەکەی هەدەپە و دەبەپە پێکهاتبوون لە ئیمام تاشجیەر پەرلەمانتاری هەدەپە و هاجەر ئۆزدەمیر جێگری هاوسەرۆکی بەدەپە و شیرین تونج جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە و زانا ئۆنەر ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەبەپە و عابد ئیکە و موزەیەن گونەش هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، کە لەلایەن #مەلا بەختیار# بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و حاکم قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەند بەرپرسێکی تری یەکێتییەوە پێشوازیان لێکرا.
- تەڤگەری ئازادیی ئاشکرای دەکات کە کار بۆ یەکخستنی بەرەی نەخێر دەکەن، هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت کە پرۆژەیەکیان هەیە بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی کە دەتوانێت چارەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان بەرەو ئازادیی و سەربەخۆیی ببات.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدوای تەواوبوونی سیمینارێکی بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەری و لێی درا.[1]
- لەرووداوێکی تەقەکردندا لەسنوری شارەدێی بازیان سەر بەپارێزگای #سلێمانی#، کەسێک کوژراو کەسێکی دیکەش برینداربوو.[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زەرگەی سەر بە #خورماتوو# کە دەکەوێتە سنووری میحوەری خورماتوو، #داعش# هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی #پێشمەرگە#، بەڵام هەر زوو پێشمەرگەکان لێیان هاتنە دەست و هێرشەکەیان تێکشکاند.
- بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لە شاری #شنۆ#، دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کران.[3]
- نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکانی #کەرکووک# بەسەرپەرشتی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمان، لەسەر پرۆژە یاسایەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیاریشە سبەی 21-08-2017 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.
- ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ئەمڕۆ لە حەوشەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە و داوایان کرد مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و جیاوازی لە نێوان پێشمەرگە دێرینەکان نەکات.
- پێنج پێشمەرگە بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری خولێکی نیشانەشکێنیان کرد لە ئەڵمانیا و توانییان پلەی سێهەم بەدەستبهێنن لەنێو هێزی 58 وڵاتدا.
- کۆنگرەی پێکەوەژیانی مێژوویی بۆ عەرەبە نیشتەجێبووەکانی ناوچە جێناکۆکەکان لەسلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە چەند پانێڵێکدا باس لە گرفتەکانی ئه و ناوچانە و چارەنووسی نیشتەجێبووانی بکرێت.[4]
- یوسف محەمەد، ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر بەهار مەحمود جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان هەوڵێکە بۆ شکاندنی شکۆی پەرلەمانتاران، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانیش ڕادەسپێرین، چاودێریی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بکەن.
- چەند چەکدارێکی نەناسراو فەرهاد سەنگاوی دەڕفێنن و پاش لێدانی و سووکایەتی پێکردنی بە ماوەیەکی کورت ئازادی دەکەن.[5]