خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
هاوڕێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە
بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار دارسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی #کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان# و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانەکۆن دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختکرد. جێگەی ئاماژەیە لە سەعاتی 3ی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ شەڕ بەردەوام بووە و ناوچەکە لە ژێر ئاگری تۆپ و خۆمپارەدایە.
دواتر لە ڕاگەیاندنەکانی دواییدا وردەکاریی زیاتر بە ئاگاداریی خەڵکی کوردستان ئەگەیەنین.
لێرەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و بە تایبەت دایە مریەم و هاوسەرەکەی، هاوڕێ بریتان حەبیبی و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و خەڵکی تێکۆشەری دارسێران، #مەریوان# و کوردستان ئەکەین. [1]
دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
29ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی
19ی سێپتامبری 2024 زایینی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=