زەکەریا عەبدوڵڵا لە ساڵی
1976 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری
هەولێرهەولێر لەدایک بووە. لە سەردەمی منداڵیدا زۆربەی کات و خولیای خۆی بە مۆسیقا بە سەر بردووە. ئەو لە بنەماڵەیەکدا گەورە بوو کە مۆسیقایان بە مەزنترین هۆگری خۆیان دادەنا.
لە ساڵی
1993 کوچی کرد بۆ سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد، هەر لەوێ دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد لەگەڵ سترانبێژانی ناوداری کورد
لە ساڵی
1998 یەکەم ئالبوومی خوێ بە ناوی (تۆ هاتی) بڵاو کرد و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.
لە ساڵی
2000 دووەمین ئالبوومی بەناوی (بگەڕێوە) بڵاو کردەوە،
پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئاڵبوومی (دایە) لە ساڵی
2001 دا لایەنگری زیاتری پەیدا کرد. هەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی هەبووە تا ئەو ڕادەیەکە هەموو کات بەئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

زەکەریا عەبدوڵڵا و کوڕەکەی 20-03-2023
لە ساڵی 2002دا ئالبوومی (ڕۆژگار) ی بڵاو کردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ئالبوومە تا ئێستا 1.5 ملیون کۆپی لێ کراوە. ئەم ئالبوومە کە 14 ستران لە خۆی دەگرێ و هەروەها کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە هەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو Kurdistan TV و KURDsat بڵاو دەکرێنەوە.
زەکەریا ئالبوومی (تیلیناز) ی لە ساڵی
2004 بڵاو کردەوە کە سێ ملێون کۆپی لێ بڵاو کرایەوە.
ئالبوومی (گەنجی پیر) کە لەگەڵ دەسپێکردنی ساڵی نوێی
2007 بڵاوکراوەیە و تیایدا هەوڵی داوە لە هەموو ڕوویەکەوە چ وەک مۆسیقا، چ وەک تەکنیک و تەکستی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و هەندێک جیاواز لەبەرهەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.
ئەم بەرهەمەکە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر هات، هەر لەگەڵ یەکەم بڵاوبوونەوەی لە هەموو ناوەند و شوێنەگشتییەکاندا لە کوردستان بوونی خۆی سەپاند و وای لێ هات ڕوو بکەیتەهەر شوێنێکی کوردستان گوێبیستی دەبیت، تەلەڤزیۆن و ڕادیۆکانی کوردستانیش بە شێوەیەکی زۆر فراوان و بەربڵاو گۆرانییەکانی ئەم ئالبوومە تازەیەی زەکەریا پەخش و بڵاو دەکەنەوە.
وێڕای هۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە هەموو ئالبوومەکانی زەکەریادا جێپەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرهەمەدا بۆ جاری یەکەم لەکۆی 12 گۆرانی؛ نۆ هۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتەگۆرانی کە ناوی ئالبوومەکە (گەنجی پیر) و کلیپی (گوڵێ) دوو لەو هۆنراوانەن.
بەپێی ژمارەی فرۆشراوی بەرهەمەکە، نێوەندەهونەرییەکان لەو باوەڕەدان ئالبوومی تازەی زەکەریا دەبێتە پڕفرۆشترین ئالبوومی 2007.
ساڵی
2010 حەوتەم ئالبوومی بەناوی (لاپەڕەی سپی) بڵاو کردەوە، کە لە 14 گۆرانی پێکهاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. هەموو هەڵبەستی گۆرانییەکانی ئالبوومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئالبوومەیش هەمووی بەخشرایە هەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ.
لە ساڵی
2010 لە ڕاپرسییەکی گۆڤاری گوڵاندا ئالبوومی لاپەڕەی سپی بە باشترین ئالبوومی ئەو ساڵە دەستنیشان کرا. ژانرای مۆسیقی ئالبوومی لاپەڕەی سپی مۆسیقای جیهانی و پۆپە، مافی لەبەرگرتنەوەشی لەلایەن زەکەریا موزیک پارێزراوە.
وێبسایتی فەرمیزەکەریا عەبدوڵڵا
فەیسبووکی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ڕادیۆی زەکەریا میوزیک