ئەحمەد مستەفا فەیزوڵا لە ساڵی
1964 لە گوندی بەهێی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایک بووە،
لە سەرتای ساڵەکانی
1969 دەستی بە خوێندن کردووە و ماوەی دە ساڵ بە فەقێیەتی زانستی ئایینی خوێندووە.
لە ساڵی
1976 هەتا لە ساڵی
1981 لە لای مەلا عوسمان عەبدول عەزیز ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی فەقێ بووە و پاشان لە لای ناوبراو مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1982-1983 قۆناغی شەشەمی ناوەندی لە دیراساتی ئیسلامیدا تەواوکردووە لە ساڵی 1983-1984 لە کولییەی شەریعە وەرگیراوە کە هەتا قۆناغی سێیەمی شەریعەی خوێندووە،
لە ساڵی
1985 بەهۆی بەشداری نەبوونی لە جەیشی شەعبی سوپای حکومەتی ئێراق، لە کولێژ فەسڵ کراو بە ناچاری ڕوویکردۆتە وڵاتی ئێران
لە ساڵی
2003 گەڕاوەتەوە بۆ ئێراق و دەستی بە خوێندن کردووە، قۆناغی چواری کولییەیی تەواوکرد لە کولییەی ئیمام ئەعزەم شاری بەغدا ماجستێری لە علومی قورئان و تەفسیرا بە پلەی نایاب وەرگرتووە.
لە ڕێکەوتی 11-01-1992 لەسەر میلاکی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەڵەبجەی شەهید مزگەوتی گەیلانی بە ئیمام دامەزراوە.
[1]
د.ئەحمەد الشافعي This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,263 times
Write your comment about this item!