ساڵی 1949 لە بنەماڵەیەکی ئایینیی و تێکۆشەری دیاری شاری #هەولێر# لەدایکبووه.
خاوەنی بڕوانامەی بکالۆریۆسە لە ژمێریاری.
سالی 1971 لەئەمنی عاممەی بەغدا زیندانی کراوە و چەندین جاریش لەسەر چالاکی سیاسی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ گیراوە.
ساڵی 1963 پەیوەندی کردووە بەریکخستنەکانی پارتی دیموکرای کوردستان و لە ساڵانی 1971 – 1974 لێپرسراوی قوتابییانی زانکۆی موستەنسریە بووه.
ساڵی 1974 بەهۆی تیکچوونی پەیوەندی نێوان شۆڕش و ڕژێمی #بەعس# پەیوەندی بە شۆڕش-وە کردووه، هەر ئەو ساڵە بەشداری لە دامەزراندنی دەزگای دارایی شۆڕشی ئەیلول کردووه.
لەپاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1975 ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەدەستەی دامەزرێنەری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کرد کە لە 01-06-1975 دامەزراو ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.
ساڵی 1975 - 1977 چووەتە سووریا و خەریکی کاری سیاسی و ڕێکخستن بووە.
1978 گەڕاوەتەوە کوردستان وەک پێشمەرگەیەک بەشداری لە شۆڕشی نوێ کردووە.
یەکێک بووە لەئەندامانی دامەزرێنەری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و لە 08-08-1979 بووە بەئەندامی سەرکرداییەتی حزبی سۆسیالیست و ڕۆڵی بەرچاوی لەئاشتبوونەوەی گشتی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی هەبووە.
1979 – 1992 ڕۆڵی بەرچاوی لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ هێزە سیاسی و عەربی و نێودەوڵەتییەکاندا هەبووە و لە پاریس و لەندەن و واشنتۆن و دیمەشق و قاهیرەو سوید و چەند شارێکی تر،
بەشداری دەیان کۆروکۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی کردووە.
ساڵی 1995 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی هەولێر.
لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی بۆ چارەسەرکردنی شەری ناوخۆ بەشداربووە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و تەبایی بووە لەکۆبوونەوەکانی تاران و لەندەن و دیمەشق، ڕۆڵی بەرچاویشی لە ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی ئەنقەرە هەبووە لە ساڵی 1996.
سێ ساڵ نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە قاهیرەی پایتەختی مسر و یەکێک بووە لەرێکخەرانی دیالۆگی کوردی و عەرەبی کەساڵی 1998 لەقاهیرە بەسترا.
دەیان وتاری لەرۆژنامەو گۆڤارەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.
دوو پەرتووکی بەناوی (العلاقات العربیة الکوردیة) و (حوار العربي الکوردي) بڵاوکردووەتەوە.
ساڵی 1999 لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری شارەوانی وەرگرتووە و دواتریش بووەتە وەزیری دارایی و ئابووری و پاشان بووەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا دووبارە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە.
تا ئێستا (3) جار لە مردن ڕزگاری بووە، 1974 لە بۆردومانی شارۆچکەی #چۆمان#، لە ڕۆژی 24-11-1987 لە ناوچەی مەرگە بەدەستی موخابەراتی ڕژێمی بەعس لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵەکانی بەژەهری ساڵیۆم ژەهرخوارد کران، تێیدا 3 کەس لە هەڤاڵانی شەهید بوون و ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردن گوێزرایەوە بۆ لەندەن، ساڵی2004 لەکارە تیرۆریستییەکەی (1) ی شوباتی شاری هەولێر بەسەختی برینداربووە بۆ ماوەی (4) مانگ لەژێر چاودێری پزیشکی ماوەتەوە.
زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.
لە 4ی حوزەیرانی ساڵی 2005 پاش خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.[1]
۔ ناوی تەواو: عەدنان رەشاد محەمەد الموفتی
ناسراو بە: عەدنان موفتی
۔ ساڵی لە دایکبوون: 1949
- شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
- ئاسی خوێندن: بەکالۆریۆس لە ژمێریاری
-زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلدزیی و فەرەنسی دەزانێت.
لە ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە .
- یەکەم دامەزراندنی لە ساڵی 1971 بووە لە سەرۆکایەتی زانکۆی بەغدا بە (وردبین)
- ناوبراو بەرپرسداریەدی ڕێکخستنی قوتابیانی زانکۆی موستەنسریەی گرتە ئەستۆ.. بەهۆی کاری رێکخراوەیی ماوەیەک زیندانی کراوە
- بەهۆی دروست بوونی کێشە لە نێوان حکومەتی ناوەندو کورد لە ساڵی 1974 ناوبراو پەیوەندی بە شۆڕش کردو هەرهەمان ساڵ بەشداری دامەزراندنی دەزگای دارایی شۆڕش کرد لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلولەوە لە ساڵی 1975 لە ئێرانەوە چووە سوریا و پەیوەندی یە هەڤاڵ (مام جەلال) و دەستەی دامەزرێنەرەوە کرد.
لە کۆتایی ساڵی 1977 لەگەڵ هەریەک لە دکتۆر مەحمود عوسمان و شەمسەددین موفتی و قادر جەباری بەشداربوو لە دامەزراندنی کۆمیتەی ئامادەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.. دوا بەدوای گەڕانەوەی دکتۆر مەحمود عوسمان وقادر جەباری بۆ کوردستان لە ساڵی ،1977 ئەویش لە ساڵی 1978 گەرایەوە شاخەکانی کوردستان و ژیانی پێشمەرگایەتی هەڵبژارد.. له پاش جیابوونەوەی بزوتنەوەی سۆسدالستی کوردستان لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان یەکگرتنەوەی لەگەڵ کۆمیتەی ئامادەکردنی (پ.د ک) لە کۆنفرانسی ئابی 1979 دا کە حزبی سۆسیالستی یەکگرتووی کوردستانی لێ کەوتەوە ناوبراو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردرا.
لەیەکەم کۆنگرەی حزبی سۆسیالست لە ساڵی 1981 لە دۆڵە توو بەسترا ناوبرای بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.
لە دوای یەکەم کۆنگرەوە ناوبراو لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی تر سەرپەرشتی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی سۆسیالستی کردووە لە ئەوروپاو جیهانی عەرەب.
ناوبراو رۆڵی کارای بینیوە لەهەوڵەکانی ئاشتبوونەوەی یەکێتی و حزبی سۆسیالیست دا
_ لە 42ی تشرینی دووەمی 1987 لەناوچەی(مەرگە) لە لایەن نۆکەرێکی ڕژێمی بەعسەوە لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵی تر بە ژەهری سالیۆم ژەهرخواردوو کراو بەمەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی لەندەن کرا.
- پاش ڕاپەرین لە مانگی تەموزی ساڵی 1991 لەگەڵ دکتۆر مەحمود عوسمان دا نوێنەرایەتی حزبی سۆسیالیستی کرد لەو شاندەی بەرەی کوردستانی کەبەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا بۆ وتووێژ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا
لە ساڵی 1995 پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، بووە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی هەولێر.
- ناوبراو بۆدۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی شەڕەکانی ناوخۆ ڕۆڵی کارای بینیوە و بەشداری زۆربەی کۆبونەوە هاوبەشەکانی یەکێتیی و پارتی کردووە بەتایبەتی لە تاران و لەندەن و دیمەشق، هەروەها لە ئیمزا کردنی ڕێکەوتنامەی ئەنقەرە لە ساڵی 1996
_ بۆماوەی (3) ساڵ نوێنەری (ی.ن.ک) بووە لە قاهیرەی پایتەختی میسرو یەکێ بووە لە رێکخەرانی سیمناری دایەلۆگی کورد عەرەب کە لەساڵی 1998 لە قاهیرە بەسترا.
لەساڵی 1999 پۆستی وەزیری شارەوانی لە ئیدارەی سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت و دواتر بووە وەزیری دارایی و ئابوری و پاشان بووە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
_ لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەساڵی 2001 بە ئەندامی سەرکردایەتی هەلبژێردرا، دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
۔ لە ساڵی2004 لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی هەولێر بوو لە کردەوەیەکی تیرۆریستی تەقینەوەدا لەناو هۆڵی مەڵبەند زۆر بە سەختی بریندار بو
- لە رۆژی 4ی حوزەیرانی 2005 بەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا. تا ساڵی 2009 لەم پۆستەدا مایەوە
_ لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی لە شاری سلێمانی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردراو دواتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
_ لە ساڵی 2019 لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
- ئەم کتێبانەی خوارەوە بە چاپ گەیاندووە
(العلاقات العربیە الکوردیە) چەند بابەتتک لە مێژووی پەیوەندی نێوان کوردو عەرەب، لەگەڵ چەندین وتارو سیمینار کە لە ساڵاتی79999991 لە (القاهرە) ئەنجام دراوە .
الحوار العربی الکوردی( دەربارەی ئەو کۆنفرانسەی کە لەژێر هەمان ناو لە ئایاری 1998 لە (القاهرە) بەرێوەچوو.
نامیلکەیەک لە ژێر ناوی (تاوان) دوای01ساڵ بەسەرهاتی هەڵەبجە 1998
شەمسەدین موفتی، ڕابەر ی سەرکردە (20126933) لە هەولێر لە 2012 چاپکراوە [2]