ژیاننامە
ناوی تەواوم (هاوڕێ قادر ڕەسوڵ) ە.
ڕەوانشادی باپیرم (
ڕەسوڵە خڕەڕەسوڵە خڕە) لە بیستەکانی سەدەی 20ەوە پاش لەدەستدانی تەواوی بنەماڵەکەی لە ڕووداێکدا لە پشدەرەوە هاتووەتە سلێمانی. بژێویی ژیانی خۆی و خێزانە گەورەکەیی بە وەستاییی خشت و قوڕکاری و باخەوانی دابین کردووە.
ڕەوانشادی باوکم وەستا
قادر ڕەسوڵ مەحمودقادر ڕەسوڵ مەحمود لە سلێمانی لەدایکبووە و ماوەیەکی زۆر وەستای بیناسازی و پاشان بەڵیندەرایەتیی کردووە. زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و
سینەمای دڵشادسینەمای دڵشاد ئەم درووستی کردووە. بەداخەوە لە ژیاندا نەماوە.
دایکم خاتوو قومری شەمەییش هەر لە سلێمانی لەدایکبووە. ڕەوانشادی باوکی (حەمە شەمەیی) لە سییەکانی سەدەی بیستەوە لە شارەزوورەوە هاتووەتە سلێمانی و پیشەی کوتاڵفرۆشی و بارزگارنی تووتن بووە.
لە ڕۆژی 28ی فێبریوەریی ساڵی 1966 لە گەڕەکی (
گۆیژەگۆیژە) ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووم.
شوێنی نیشتەنی و باری خێزانی
ڕۆژی 5ی مارتی 1992 وڵاتم بەجێهێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتمەڕێ و لە کۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی هۆڵاند گیرسامەوە. لەوکاتەوە لەگەڵ (
بەناز جۆڵابەناز جۆڵا) ی هاوسەرم لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکمان بەناوی (میتان و ئارتین) ەوە هەیە.
خوێندن
هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی - ڕشتەی وێژەییم تەواوکردووە.
ساڵی 1984 چوومەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی موسڵزانکۆی موسڵ. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لە ڕاهێنانی هاوینەی سەربازیی داگیرکەری بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێم و ساڵی 1988 دەستمکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی 1990دا کۆلیژی یاسام تەواوکردووە. هەر لە هەمان ساڵیشدا بوومە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازم لێهێنا.
لیسانسی ئای تی لە هۆڵندا.
دەیان ڕاهێنان و بڕوانامە لە بوارەکانی: ئای تی، بەڕێوەبردنی زانیاری، بەڕێوەبردنی پڕۆژە و پڕۆژە ئای تییەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری یاسایی و دادگا نێودەوڵەتییەکانەوە.
نووسین و کاری ڕۆژنامەگەری
لە تەمەنی منداڵیمەوە حەزم لە خوێندنەوە و نووسینی هەڵبەست کردووە، بەڵام تا ئێستا یەک دێڕە هۆنراوەم بڵاونەکردووەتەوە. هاوینی 1978 بەشێکی ماڵەکەمان سووتا و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەی منیش بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی هەڵبەستدا نەچوومەوە.
پاشتر دەستمکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و ڕامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی خۆمم ساڵی 1986 نووسی. ئەو لێکۆڵینەوەیەم لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەرەوەریی پێشمەرگایەتیم لە گوندی (
شەمەشەمە) ی
شارەزوورشارەزوور شاردەوە و بەڵام بەداخەوە پاشان لەناوچوون و هەرگیز دەستم نەکەوتنەوە.
چالاکیی سیاسی
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بوومەتە ئەندامی
پاسۆکپاسۆک، چ وەک ڕێکخستن، چ وەک پێشمەرگە. لە پاسۆکدا بەناوی (ئامانج) ەوە دەناسرام. هەندێک جار زۆر چالاک بووم و هەندێکجاریش سست. بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازم لە پاسۆکایەتی هێنا.
کار
لە 1998 تا 2003 لە چەند کۆمپانیایەکی هۆڵندی و ئنتەرناسیۆناڵ وەک بەرنامەوان کارم کردووە.
ماوەی 12 ساڵ کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم و دوا پۆستم لە دادگای لاهای سەرۆکی بەشی پشتگیریی دادگا بووم.
پاشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دادگای کۆسۆڤۆ بەڕێوەبەری بەرنامەی Legal Workflow بووم.
لە ساڵی 2021ەوە تەواوی کاری خۆمم بۆ کوردیپێدیا تەرخان کردووە.
لە بڵاوکراوەکانم
لە دەیان پڕۆژەی ئەرشیڤیی گەورەدا بەشداریی سەرەکیی کردووە و لە بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیادا پەخشکراون. (بڕوانە بابەتە پەیوەستکراوەکان - پەڕتووکخانە)
هەروەها زۆرێک وتار و کوورتە لێکۆڵینەوە کە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە 1995ەوە تاوەکوو ئێستا بڵاوکراونەتەوە.
کوردیپێدیا
لە ساڵی 2008دا
ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕێکخراوی کوردیپێدیام دامەزراندووە.
پەیوەندی
http://www.bakhawan.com
فەیسبووکی هاوڕێ باخەوان
hawreh@msn.com
0031654710293
009647706324576