ناو: بەهادین
ناوی باوک: نووری
خەڵکی گوندی (تەکێ) ی #قەرەداغ#ە.
لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی #بیارە# لای #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس# بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لە تەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ڕیزەکانی حزبی #شیوعی#.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی.
ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب.
ساڵی 1953 دەستگیر کراوە و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لەژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراند.
لە ڕێکەوتی #01-12-2020# بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی گوندی تەکییەی قەرەداغ بە خاک سپێردرا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 429,862 times
Write your comment about this item!