مامۆستا هۆمەر دزەیی ساڵی 1937 لە گوندی #دووگردکان#، لە دەشتی #هەولێر#، لە دایکبووە هونەرمەندێکی گەورەی گەلی کوردە.
ساڵی 1955 یەکەم گۆرانی لەرادیۆی بەغدا تۆمارکرد.
1956 کوردستانی جێهێشتووە و پاشتر گەیشتووەتە شاری ڤیەننا.
ساڵی 1970 لەگەڵ ڕووناک خانی دزەیی ژیانی هاوسەری پێکهێنا.
بڕوانامەی زانستی ڕامیاری لە ڤینەنا بەدەستهێناوە.
باوکی دوو کوڕ و دوو کچە.
پێنج پەرتووکی نووسیون، سیانیان بە ناوەکانی چیرۆکی ئەوینداریم و توێژینەوەی حەیران و با مێژوو بدوێ، بڵاوکراونەتەوە.
لە ساڵی 2006 دا بووەتە ڕاوێژکاری ڕامیاری #مام جەلال#.
چەندین هۆنراوەی نووسیون کە پاشتر کردووشینی بە گۆرانی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 38,391 times
Write your comment about this item!