ساڵی 1976 لە شاری #سنە# هاتۆتە دنیا. لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لە داوێنی بنەماڵەکەیدا بە ئامێری دەف دەستی بە کاری موزیک کرد.
ساڵی 1991 و لە تەمەنی 15 ساڵیدا بە سازکردنی موزیکی شانۆگەریی کچی هەتاو خەڵاتی باشترین موزیکی شانۆیی لە فیستیڤاڵی شیراز بەدەستهێنا.
دوو ساڵ دواتریش خەڵاتی باشترین موزیکی شانۆگەریی لە فیستیڤاڵی گوڵرێزانی لاوی ئێران بۆ درووست ڕدنی موزیکی شانۆگەریی مەهپارە پێی بەخشرا.
تا ساڵی 2001 موزیکی بۆ زیاتر لە 40 بەرهەمی شانۆیی لەوانە: (وور و سووگی سۆهراب، کوێستان، ناهید سەر، خیش و گوڵی سوور، نیفرینی دایک، ئافرەتی نان فرۆش، شەفای ئەوین)ساز کرد و موزیکی بۆ چەندین فیلم ساز کرد کە هەر کامەو بە ناونیشانێکەوە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا خەڵاتیان بەدەستهێنا.
نەسیری یەکێکە لە هونەرمەندانی چالاک و دیاریی بواری موزیکی کوردی و تا ئێستا چەندین کۆنسێرتی سەرکەوتووی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان و لە زانکۆکانی ئێران و لە وڵاتانی دەرەوە بەڕێوەبردووە.
لە چەندین فیستیڤاڵی گرینگی هونەری موزیک لەوانە یەکەمین و دووەمین خولی فیستیڤاڵی موزیکی کوردی بەشداری کردووە و لە سێ بەشی گۆرانی و ئاواز، دیوان و دەف خەڵاتی تایبەتیی بەدەستهێناوە. هەروەها لە ماوەی ساڵانی کار و چالاکی هونەریی خۆیدا چەندین کاسێتی بە شێوەی فەرمی لە ئێران بڵاوکردووەتەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,100 times
Write your comment about this item!