یەکێک بوو لە کەمفامە بەناوبانگەکانی
سلێمانیسلێمانی، ئێستا لە ژیاندا نەماوە. منداڵانی شار دوایدەکەوتن و پێیاندەوت:
عەبە شەکەنە تڕ مەکەنە، دار و دیوار هەڵمەکەنە.
عەبەشەکەنە کابرايه کى زۆر ساده و هيمن و له سه ڕ خۆبوو ئەوەی ڕۆژێک دیویەتی حه زى دەکرد هه موو ڕۆژێ بيبينى بەڵام زووزوو ئەگریا! کە ئەگریا درەنگ ژیر دەبووەوە، خەڵک ھەمووی ئەترسا ئەیان وت شتێک ئەقەومێیت؟عەبە شەکەنە یەکێک بوو لەو کەسە کەم فامەکانی شاری سلێمانی ناوی عەبدوڵلە بوو بەباوکیان ئەوت مام دەروێش لە ساڵی حەفتاکاندا کرێچی بوون لەماڵێک بەرانبەر ئامادەیی سلێمانی کچان, دوای مردنی باوکی ماڵیان چووە خوار کۆتایی شەقامی سابوونکەران لای شووقەکانی ئەوقاف بەدیوی گەڕەکی گاوران ماڵێکی گڵی یەک ژوور بوو حەوشە و دەرگای کۆلانیان نەبوو.. غولامی برای عەربانەی یەک ئەسپی ھەبوو ئیشی پێ دەکرد, ئیشی وەستای دیواری دەکرد، بەکوورتی عەبەشەکەنە کابرایەکی باڵا مامناوەندی کڵاوبەسەر ڕووخسار جوان شلوشێواو، ورگی ھەبوو بەنەخوێنەکەی لەژێر ورگیەوەبوو کەھەمیشە دڵۆپە ئارەق بەناوچەوانییەوە بووە جلوبەرگی کوردی لەبەردەکرد بەڵام شێواوبوو زۆر ھێواش وخاو دەڕۆیشت زۆر جار لە گەڕەکی گاوران بازاڕی سەعی تاکۆی وسابوونکەران دەبینرا خەڵک یاری لەگەڵ دەکرد تەنەکەی بۆ دائەنرا عەبەشەکەنە بازی بەسەرا ئەدا، ھەموو ھاواریان دەکرد عەبە باز ئەیا، خۆشی ئەیووتەوە! ئەیوت وەی شەکەنە، ..... ھەتا بازی دەدا زۆری پێ دەچوو، ....کەبازەکەی دەدا ئەبوو بەچەپڵە لێدان, ھاوارکردن عەبە شەکەنە تڕ مەکەنە دار و دیوارهەڵمەکەنه ....ئەو خەڵکە دەڵێی لە ئۆپەراسیۆن یان نمایشێکی سێرکی گەورە کۆبوونتەوە دوایی پارە کۆدەکرایەوە بۆ عەبە شەکەنە ، ، خویەکی ھەبوو، منداڵی دەگرت ماچی بکا هەموو دەموچاوی منداڵەکەی دەکرد بە لیک لەبەر ئەوە منداڵ دوور دەکەوتنەوە لێی ، خوا بیبەخشێ.، ، عەبە نەخۆشییەکی هەبوو ، کە ئێمەو خەڵک نەمان دەزانی ( فوبیا) کە نەختێ ئاوی لێ ئەبووە دەریاچەیەک یان قەراغی شەقامەکی زۆر بەبەرز دەبینی، وای دەزانی زۆر بەرزە، بۆیە خەڵک لێی کۆ ئەبووە و چەپڵەیان بۆ لێ دەدا، عەبەی داماویش وای دەزانی کارێکی زۆر گەورەی ئەنجام داوە، خۆشی هاواری دەکرد ( هەی شەکەنە) بۆیە ئەو ناوەی بەسەردا دابڕا .، ، .خەڵکانێکی بێ ویژدان ھەبوون ئازاری ئەم داماوەیان دەدا.، بەڵام لە ھەمووی گرنگ تر ھەر کاتێک سەری بکردایە گریان زۆر درەنگ ژیردەبووەوە ، ، ، ، دوای گریانەکە خەمێ ناخۆشیەک ڕووی لەو شوێنە دەکرد! یان ڕەشبگیریەک لە سلێمانی ڕووئەدا کاتی ڕژێمی بەعس بوو! زۆر سەیر بوو یادی بەخێر دەڵێین ئەگەر پارەی کەم پێ بوایە، ، دەگریا مروفيکي شوم بوو ئه گەر بگريايه شتيک ئه قوما خەڵک دەیووت شومە، بۆیە پارەیان ئەدایە ، شەکەنە دەیوویت پیرۆز دەمکوژێت ئەگەر پارەم کەم پێ بێیت، خەڵک دەیووت باشە چەندی کەمە ، ، ؟ دەیووت20بیسیت فلس ڕاستی دەکرد، ، دایکی ناوی پیرۆز بوو بەڵام دایکی ڕاستی عەبەشەکەنە نەبوو ئیتر خێزانی براکەی بوو لە ڕێگای عەبەشەکەنە خۆی دەژیان ئێوران چی پارەی پێبوایە لە عەبەی ئەسەن، ئەگەر کەم بووایە لەعەبەشەکەنەی دەدا، بۆیە، یەک چنگ دە فلسیت بایەتێ لای عەبە هەر دەفلسی نوقسان بوو... پارەکانی دەخستە نێو پەنجەکانی، کەسانێک ھەبوون لێیان دەسەند، ، ، ! وھەندێکیان بۆ ئارەق خواردنەوە! بەھێزی دەیان کێشا بە پشتەسەریدا..، ، بۆیە دەگریا ، ، بەستەزمانە.... دەڵێین ساڵی
1981 غولامی برای بردویەتی بۆ شەماعیه (شێتخانه) له بەغدا ئیتر ھەواڵی کەس نازانێ! عەبە شەکەنە چۆن مرد؟
نووسینی : کامەران عومەر سەريع
[1] This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,180 times
Write your comment about this item!