سەرۆکی ئەنجومەنی کاری عیراق – بەریتانیا، ئاشکرایکرد، بەهۆی ئارامی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 100 کۆمپانیای بەریتانیا لەبواری ئابوری و کەرتی نەوت و گاز و دیزاین و بورای کشتوکاڵ له و هەرێمە کاری سەرمایەگوزاریی دەکەن.
لەدیدارێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقەلئەوسەت، ئیما نیکڵسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی کاری عیراق – بەیتانیا و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێم ئاشکرایکرد، زۆرێک لەکۆمپانیاکانی بەریتانیا، لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کاری سەرمایەگوزاریی دەکەن، وتیشی: کۆمپانیاکانی بەریتانیا لەئاستی بەرزدان، بەتایبەت کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و وزە.
بەوتەی ئیما نیکڵسۆن، ژمارەی کۆمپانیاکانی بەریتانیا لەهەرێم، بەبەراورد بە پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کەمن، داواشیکرد، کۆمپانیاکان ئاستی وەبەرهێنانی بەریتانیا لەهەرێم زیاد بکەن.
ئیما نیکڵسۆن، باسی لەوەشکرد کە، بەنیازن هێلێکی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لەنێوان لەندەن و #هەولێر#دا بکەنەوە، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەڕیوەبەری هێڵی ئاسمانی بەریتانیا وتوێژیان کردووە و پێدەچێت لەساڵی داهاتوودا ئەو هێڵە بکرێتەوە.
ئیما نیکڵسۆن،ئەوەشی ئاشکراکرد کە، ئاستی هەناردەی بەریتانیا بۆعیراق، ساڵی ڕابردوو گەیشتۆتە، 285 ملیۆن #پاوە#نی ئیستەرلینی کە دەکاتە 420 ملیۆن دۆلار، ڕوونیشی کردەوەکە، چالاکیی کۆمپانیاکانی پارساڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، لە بورای دڵنیایی و ئەمنیی، گەیشتۆتە 566 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی کەدەکاتە 800 ملیۆن دۆلار.
#22-11-2013#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,973 times
Write your comment about this item!