Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
About Kurdipedia
Kurdipedia Archivists
 Search
 Send
 Tools
 Languages
 My account
 Search for
 Appearance
  Dark Mode
 Default settings
 Search
 Send
 Tools
 Languages
 My account
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
Library
 
Send
   Advanced Search
Contact
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 More...
 More...
 
 Dark Mode
 Slide Bar
 Font Size


 Default settings
About Kurdipedia
Random item!
Terms of Use
Kurdipedia Archivists
Your feedback
User Favorites
Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
Help
 More
 Kurdish names
 Search Click
Statistics
Articles
  586,499
Images
  124,462
Books
  22,122
Related files
  126,612
Video
  2,193
Language
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Group
English
Biography 
3,197
Places 
9
Parties & Organizations 
36
Publications (magazines, newspapers, websites and media, etc.) 
50
Miscellaneous 
4
Image and Description 
78
Artworks 
17
Dates & Events 
1
Maps 
26
Quotes 
1
Archaeological places 
44
Library 
2,164
Articles 
2,538
Martyrs 
65
Genocide 
21
Documents 
251
Clan - the tribe - the sect 
18
Statistics and Surveys 
5
Video 
2
Environment of Kurdistan 
1
Poem 
2
Womens Issues 
1
Offices 
2
Repository
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   Total 
274,973
Content search
ئیلنجاغی گەورە
Group: Places
Kurdipedia is the largest project to archive our information.
Share
Copy Link0
E-Mail0
Facebook3
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئیلنجاغی گەورە
ئیلنجاغی گەورە
ئیلنجاغی گەورە
شارەدێیەکی شارۆچکەی #تەقتەق#ی شاری #هەولێر#ە، [1]، هەندێک جار بە #ئیلنجاغی شەهیدان# و #ئیلنجاغی شێخانان#یش ناودەبرێت، دەکەوێتە باشووری خۆراوای کۆیە لە سنووری کێڵگەی نەوتی تەقتەقە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 25 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کەوتووەتە نێوان ڕووباری وەرزی کۆیە و داربەسەر و بەرزایی بێژینگ بەسەر، وشەکە لە (ئیلنچاغ)ی تورکییەوە هاتووە بەمانای (ئینسانلر کوجرلر) واتە خەڵکی ڕەوەند وکۆچەری و مەڕلەوەڕێن، بەر لەدۆزینەوەی نەوت لە خاکەکەیدا لە ساڵی 1958باشترین ناوچە بووە بۆ بەخێوکردنی مەڕومالات بۆیەش لەگۆتەی کوردەواری ناوی هاتووە:
بۆ مەڕ لەوەڕاندن لە کوێستان گەدە و پانەسەر لە گەرمیان ئیلنجاغ و داربەسەر
لە باشووری کوردستان چەند گوندێکی تر هەمام ناویان هەیە وەکوو: ئیلنجاغی گچکە- #ئیلنجاغی مەرزانان# لە #تەقتەق# و ئیلنجاغ-#ئیلنجاغی پارانیان# لە #قوشتەپە#، ئیلنجاغی شوان-#ئیلنجاغی حاجی لارەی# لە شارۆچکەی شوانی شاری #کەرکووک#. [2]
ناوى ئیلنجاغ لەچییەوە هاتووە؟
ئیلنجاغ لە (ئیلنچاغ)ى تورکییەوە هاتووە بەتورکى واتە (انسانلر کوچرلر)، لەکوردیشدا واتە (خەڵکى ڕەوەند وکۆچەرى)، گۆتەیەکیش لە وراتى کۆیە ئەوە پشت ڕاستدەکاتەوە کە دەڵێت: (بۆ مەڕ لەوەڕاندن لە کوێستانان گەدەوبانەسەر، لە گەرمیانان ئیلنجاغ و داربەسەر)، دیارە مەڕ لەوەڕێنیش ڕەوەندوکۆچەر بووە بەگوێرەى وەرزەکانى ساڵ بۆ پەیداکردنى لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان، لە حەیرانى کوردەواریش ناوى بە (ئیلنجاغى شێخانان)هاتووە و لە شۆڕشى نوێشدا نازناوى (ئیلنجاغى شەهیدان)ى پێدراوە و لەڕووى تیرەگەریشەوە دەوترێت (ئیلنجاغى بن داسنیان). (9)
سنوورى گوندى ئیلنجاغى گەورە
بەدوورى (9)کیاۆمەتر لە باکوورى خۆراواى تەقتەق هەڵکەوتووە، هاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانى (#ئیلنجاغی گچکە# و #تاڵەبانی گەورە# لە خۆرهەڵات) و (#سماقە#لە خۆراوا) و (#ئۆمەرگومبەت# لە باشوور) و (داربەسەری گچکە و #شیواشۆک# لە باکوور)، کەوتووەتە نێو هێڵى درێژى (44,30-44,50)ى خۆرهەڵات و نێو بازنەى پانى (35,57-35,97)ى باکوورى گۆى زەوى، لەئاستى ڕووى دەریاوە 394مەتر بەرزە دەکاتە (1293)پێ.
کەرتێکى کشتوکاڵى ژمارە (30)ى هۆبەى کشتوکاڵى تەقتەقە، تێکڕاى ڕووبەرەکەى (9822)دۆنمە، (3767)دۆنمى پاوان و لەوەڕگایە، (3074)دۆنمى پشتاو ودێمەکارە، (1279)دۆنمى بەراوە، (703)دۆنمیشى حەرەمى گوندەکەیە، لەگرنگترین پارچە زەوییە پشتاوەکانى (سەر کفرەدۆڵ، پسیلان، زێڕین دۆڵ، هێسترباوى، بیان، زێڵواو، برفەت، تاقى پاوانێ، بانى گەورە، دۆرە زێڕینە، قووچەک، باریکە، چیاگەڕ، مام ڕەجەبە، سندیدار، شەکرۆکین، چوارجوتیار، غەران، مەحمەسمایلان، دووشاخۆکە، زیواندارە، ڕەشماڵۆکان، یاروەلى، کونە باشوکە، زەنگە، گەرماوە)، زەوییە بەراوە دیارەکانى (دایماوێ، کفرەدۆڵ، کۆردەرە، گۆمى دوکانێ، خدرحاجیان)، لەسنوورى ئەو گوندە چەند شوێنێکى خرابگەو شوێنەوارى هەیە وەک (گردى جەلالى و دایماوێ و زێڵواوێ)، جگە لە گۆڕستانى کلکەى قەبران و گۆڕستانى حەمەدى ڕەسوڵى یاروەرى کە ئەمڕۆ مردووى لێ دەنێژن، چەند گۆڕستانێکیتریش لەسنوورى ئەو گوندە هەیە وەک (گۆڕستانى کرۆسکین، قەبرۆکەى ئەلیاسى، گۆڕستانى بیان، گۆڕستانى دایماوێ، گۆڕستانى شێمحەمەد)، و دوو چاکیش لەسنوورەکەى هەیە، چاکى (دەرماناو) خەڵکى بۆ نەخۆشى بادارى چوینەسەرى و چاکى (غەرى شێمحێدین)یش بۆ نەخۆشى لەرزوتا سەردانیانکردووە.
سنوورى ئەو گوندە لە باشووروڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا هەردوو ڕووبارۆچکەى وەرزى (ڕوبارە کۆیە و ڕووبارى داربەسەر)ى پێدا گوزەر دەکات و لە باکووریشیەوە بیرە نەوتەکانى گێلگەى نەوتى تەقتەق (شەریکەیە) کە بیرە نەوتەکانى (چوارجۆتیارو گەرماوە وڕەشمالۆکان)ى تێدایە، تا ئێستا (4)بیرە نەوت لەسنوورى ئەو گوندەى لێدراوە، گەنمەکەى بانییەکەى زێڕى زەردەو نەوتى چوارجۆتیاریشى زێڕى ڕەشە.
پێکهاتەى دانیشتووانى ئیلنجاغى گەورە
لەڕووى پێکهاتەى دانیشتووانەوە زۆربەى دانیشتووانەکەى لە هۆزى (شێخان)ن و کەمێکیش لە هۆزى (پاڵانین)ى تێدایە کە کاتى خۆى دواى چۆڵکردنى گوندى (بیان) هاتونەتە ئیلنجاغى گەورە و لەگەڵ شێخانەکان بەیەکەوە وەک برایان ژیاون، هەروەها خانەوادەیەکى (خۆشناو)ى تێدایە، لەبنەچە و لە گوندى (دەراشە)وە هاتوون، هەر تیرەیەکی تر لەو گوندە هەبێت لەنێو شێخانەکان تواوەتەوەو ئەمڕۆ خۆیان بە شێخان ئەژماردەکەن.
شێخانەکانیش بن داسنین و لەبنەچە و لەبنارى چیاى (داسن)ەوە هاتوون، کە ئێستا عەرەبەکان ناوى ئەو شاخەیان گۆڕیوە لە (داسن)ەوە بۆ (مەقلوب)واتە هەڵگەڕاوە چونکە تاکە شاخە لەو سنوورە ئاڕاستەى بەرەو قیبلەوە نەبووە، تا ئێستا توێژینەوەیەکى تێروپڕ لەسەر هاتنیان بۆ کۆیە و ڕۆژاواى وراتى کۆیە لەبەردەست نییە.
لە ساڵى 2013ژمارەى خێزانەکانى 142خێزان و750سەرخێزان بووە، لە ساڵى خوێندنى (1948-1949)قوتابخانەى لێکراوەتەوە، یەکەم بەڕێوەبەرى (عەبدولڕەحمان پەتیار کۆیى)بووە، لە دیارترین کەسایەتى کوردەوارى و جوتیارییان (کێخوا وەسمان یوسف-#کێخوا وەسمان ئیلنجاغی# وحاجى عەلى حەمەد مەلاک و کاوێس مەلاک وەتمان و دەروێش خدر و عەلى مەحمود و ڕەئوف حاجى مەلا و عەوڵڵاى مام ڕەسوڵى و ڕەسوڵ حەمەد عەوڵڵا و حەمەد ڕەسوڵ حەمەد و قادرى ئەحمە مەرزى و قادرى نەجیمى و فەقێ عەبدوڵڵا و سوى مام جەمەى و حەمەلاو)ە.
هەروەها لە دیارترین کێخواکانیان (کێخوا حاجى خدرى مەلاک وکێخوا بایزکاوێس مەلاک و کێخوا قادرى جەمە و کێخوا وسوى ئەلیاس و کێخوا وسوى جەمە و کێخوا نادرى خدرى ئەلیاس و کێخوا فەتاح قادر حەمەلاو و کێخوا ساڵح مستەفاى ئەلیاس و کێخوا خورشید عوبێد حەمەلاو).
لە دیارترین کارە خزمەتگوزارییەکانى (ڕێگاى قیرتاو وکارەباى نیشتمانى و مزگەوت و هۆڵى پرسە و بنکەى تەندرووستى و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیى و پڕۆژەى ئاوى خواردنەوە).
ڕووخان و کاولکارییەکانى ئیلنجاغى گەورە
ئەو گوندە لەسنوورى شارەدێى تەقتەق زۆرترین جار دووچارى سووتان وکاوڵکارى و پەلامارى بەعس و شەڕى ناوخۆیى هێزەکانى سەر گۆڕەپانى کوردستان هاتۆتەوە، وا لەخوارەوە هەندێک لەو داستان وڕووبەڕووبوونەوانەى نیوەى دووەمى سەدەى بیستەم دەخەمەڕوو:
یەکەم: لە مانگى ئایارى 1963 لە پەلامارى حەرەس قەومى (پاسەوانى کۆمارى)، سێ هاوڵاتى گوندەکە دەستگیر کران بەناوەکانى (عەبدولڕەحمان بایز کاوێس وسەلیم قادر نەجیم و خالید وسو ئۆمەر)بۆ ماوەى 11مانگ و11ڕۆژ لەگرتوخانەى (نوگرە سەلمان) زیندانى کران.
دووەم: لە مانگى حوزەیرانى 1963بەبۆردومانى فڕۆکە بۆ سەر ئاوایى ئیلنجاغى گەورە، هاووڵاتییەک بەناوى (زولێخا محێدین حەسەن) شەهید بووە لەگەڵ برینداربوونى (3)هاووڵاتیتر بەناوەکانى (مام قادرى کوڕەبۆر و سەکینە عەبدوڵڵا قادر و عوسمان عەبدوڵڵا قادر (#عوسمان بانیمارانی#)، کە دواتر بەهۆى ئەو برینەوە مام قادرى باپیرى عوسمان بانیمارانى شەهید بوو.
سێیەم: لە8-4-1965لە ڕۆژهەڵاتى ئیلنجاغى گەورە سوپاى ئێراق لەسنوورى گوندى تاڵەبانى گەورە هاوڵاتى (عەبدولڕەحمان بایز کاوێس) دەستگیر دەکەن وبۆ ماوەى 12ڕۆژ لە سەربازگەى قەڵاتەى تەقتەق و لەوێشەوە بۆ کەرکووک زیندانى دەکەن.
چوارەم: لە پایزى ساڵى 1966دووچارى بۆردومانى فڕۆکەو پەلامارى جاش وجەیش هاتووە هەرچەندە زیانى گیانى لێنەکەوتۆتەوە بەڵام لەڕووبارى داربەسەرى لەنێوان ئیلنجاغى گەورە وئۆمەرگومبەت، 50ڕەشەولاخى ئاوایى بەر بۆردومانى فڕۆکە کەوت هەموویانى کوشتووە، لەو پەلامارەدا بەشێکى زۆرى گوندەکە سووتاوەو هێزى پێشمەرگەش لە دوژمن هاتۆتە دەست و یەکێک لەجاش وجەیش دەکوژرێت و چەند پێشمەرگەیەکیش برینداربوون.
پێنجەم: لە مانگى شوباتى 1969، هێزێک بەسەرپەرشتى (عەبدولستار تاهیر شەریف)، قایمقامى ئەو کاتى کۆیە لە گوندى (گۆپتەپە)ەوە دێنە ئیلنجاغى گەورە و شەڕ لەنێوان (پارتى و باڵى مەکتەب سیاسى)ڕوویدا، ماڵى حەمەدى ڕەسوڵى بەئارپێچى باڵى مەکتەب سیاسى سوتێنراو، 8پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان بریندار بوو و دواى کۆنتڕۆڵکردنى گوندەکە لەلایەن هێزەکانى باڵى مەکتەب سیاسى یەکێک لە هێزەکەى عەبدولستار تاهیر شەریفیش کوژرا.
شەشەم: دواى دەستپێکردنى شەڕى ئێراق-ئێران لە22-9-1980، فەرمانى چۆڵکردنى گوندەکانى سنوورى کێڵگەى نەوتى تەقتەق لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە دەرکرا، بەبیانوى بوونى نەوتەوە، دوا مۆڵەتیش بۆ چۆڵکردنى 24-11-1980بوو.
حەوتەم: لە مانگى حوزەیرانى1985، لەشەڕێکى نەخوازراوى براکوژى لەبەروارى 05-06-1985لەناو گوندى ئیلنجاغى گەورە هێزێکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و هێزێکى حزبى شیوعى ڕووبەڕووبوونەوە، لەئەنجامدا هێزەکەى حزبى شیوعى تێکشکا و 4پێشمەرگەیان شەهید بوون بەم ناوانە (مام کاوێس، کاوە، ئەبوسەعید، عەبدوڵڵا فەقێ)، هەروەها (هیدایەت حاجى خدر-#مام هیدایەت#)یشیان لێ برینداربوو.
هەشتەم: داستانى ئۆکتۆبەرى 1986، لە22-10-1986 هێزەکانى ڕژێمى بەعس لەجاش وجەیش و تانک ودەبابە بەپشتیوانى فڕۆکە جەنگیەکان لەدوو قۆڵەوە پەڵامارى گوندى ئیلنجاغى گەورەى دا لە قۆڵى تەقتەق و قۆڵى داربەسەرەوە، بەر لەهاتنى ئەو ئۆپەراسیۆنەى بەعس بەنیو کاتژمێر زووتر هێزێکى تیپى (86ى دەشتى هەولێر)ى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەسەرپەرشتى (دەشتى موهەندیس) گەیشتبوونە ناو گوندەکە، شەڕ لەنێوان ئەو دوو هێزە ڕوویدا لەنێوان کاتژمێر9-10ى بەیانى ئەو ڕۆژە، هەریەک لە (سەڵاح شینە و ئەحمەد کوردە و شەهید خاڵە یوسف ونەسروڵڵا عەلى) بەگوێرەى بەرەى شەڕەکە فەرماندەیى شەڕەکەیان دەکرد، گوشاد عەبدولڕەحمان بایز وەک برینپێچ بەشدارى شەڕەکەى کردووە و 11پێشمەرگەى بریندارى برینپێچى بۆ کردووە، جگە لەپێشمەرگەکانى تیپى 86ى دەشتى هەولێر چەند پێشمەرگەیەکى گوندى ئیلنجاغیش لەو شەڕە بەشدار دەبن لەوانە (عوزێر حسێن ئۆمەرلەو شەڕە شەهید بوو، شوکراللە حەمەدەمین ئۆمەر-برینداربوو، نەسروڵڵا عەلى، محەمەد ئەحمەد چاوشین، مامۆستا کاوە ئەنوەر نادر)، هەروەها کوڕێکى منداڵیش بەناوى (هەوراز ئازاد سمایل) شەهید بوو لەگەڵ برینداربوونى (ئایشە نامیق حەمەدەمین وحاجى ساڵح مستەفا و پورە زەوە)، لەدەمەوئێوارە هێزەکانى دوژمن دواى شەهیدکردنى کۆمەڵێک پێشمەرگەى تیپى 86ى دەشتى هەولێر، گوندەکە کۆنترۆڵ دەکەن و ژن و منداڵێکى زۆریش دەستگیر دەکەن کەژمارەیان 27 ژن و منداڵبوون بۆ ماوەى یەک مانگ لەگرتووخانەى محەتەى هەولێر زیندانى کران و دواتر ئازاد کران، ئەو داستانە بە یەکێک لەسەروەرییەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پێشمەرگەکانى هێزى بەرگرى کوڕانى ئیلنجاغى گەورە ئەژمار دەکرێت.
نۆیەم: داستانى نیسانى 1987، لە26-04-1987هێزێکى تایبەتى ڕژێمى بەعس بۆ ڕووخاندنى گوندى ئیلنجاغى گەورە لە2فەوجى جاش ویەک مەفرەزە خاسە و عەقید محەمەد جبورى سەربازگەى قەڵاتەى تەقتەق پێکهاتبوون، سەر لەبەیانى ئەو ڕۆژە هاتنە گوندەکەو بەبڵدۆزەرێک و 4شۆڤڵەوە لە (کلکەى قەبران)ەوە تا کۆتایى ئاوایى (سەرچاران) دەستیانکرد بەخاپورکردنى گوندەکە.
هێزێکى پێشمەرگەى حزبى شیوعى کە لەپێکهاتەى لقى گەرمیان بەسەرپەرشتى مام جوامێر و لقى کۆیە بەسەرپەرشتى شەهید حاجى بەختیار مەرزانى پێکهاتبوون، بەو شێوەیە بۆسەیان بۆ ئەو هێزە ڕووخێنەرە دانایەوە:
بۆسەى یەکەم: لەناو گوندەکەوە تا زیواندارە بۆسەیەک بەسەرپەرشتى شەهید حاجى بەختیار لەلقى کۆیە.
بۆسەى دووەم: لە باوەمەرەى نێوان ئیلنجاغى گەورە وتاڵەبانى گەورە بەسەرپەرشتى مام جوامێر لەلقى گەرمیان.
لەناوگوندەوە: کۆمەڵێک لە هێزى بەرگرى وپێشمەرگە بەشداربوون لەوانە (#جەلال ئیلنجاغی# و #حەمە چاوشین ئیلنجاغی# و سوارە وسو جومعە و موحسین ڕەئوف عوسمان و کاکل مەحمود کانەبى و حەسەن تەها قادر و عەزیز مەلا عومەر و کاوە ئەنوەر نادر).
لە کاتژمێر 3:20 سێ وبیست دەقیقەى دواى نیوەڕۆ لەناو گوندییەوە تەقە دەستی پێ کرد، زیاتر لە14ئۆتۆمبیل و4شۆڤل وبلدۆزەر، کەوتە دەست هێزەکانى پێشمەرگە، 6سەرباز و7جاشیش کوژران، ئەو داستانەش بەخوێنى گەشى شەهید (عەبدولموتەلیب حەمە عەلى ئیلنجاغى) ناسراو بە (هەنگاو) لەقۆڵى باوەمەرە تۆمارکرا، هەروەها (سەرکەوتە ڕەش) کە پێشمەرگەیەکى حزبى شیوعى بوو لەو شەڕە فیشەکێک بەر مێشک وسەرى کەوتبوو، هەرچەندە دەرچوى ئامادەیى بوو، بەڵام خوێندەوارى لەبیر نەما، ئەو لێدانەى دوژمن وای کرد چیتر بەمەبەستى ڕووخاندنى گوندەکان لەشکرکێشى نەخاتە سەر گوندەکان، سەبارەت بەو شەڕ و داستانانەى کە لە ئیلنجاغى گەورە تۆمارکراون لێرەدا ناتوانم بەدرێژایى باسیان بکەم، ئەگەر تەمەن ڕێگەم پێبدات و خوایاربێت بەجیا لە پەرتووکێکدا بۆ مێژوو تۆماریان دەکەم.[3]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 29,490 times
Write your comment about this item!
HashTag
Related files: 1
Linked items: 136
Group: Places
Cities: Koya
Country - Province: South Kurdistan
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Place: Village
Technical Metadata
The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item's owner!
Item Quality: 99%
99%
Added by ( Hawreh Bakhawan ) on 18-12-2013
This item recently updated by ( Aras Eilnjaghi ) on: 13-06-2025
Title
This item has been viewed 29,490 times
QR Code
Attached files - Version
Type Version Editor Name
Photo file 1.0.149 KB 18-12-2013 Hawreh BakhawanH.B.
  New Item
  Random item! 
  Exclusively for women 
  
  Kurdipedia's Publication 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.187 second(s)!