- بەڕیوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری هەولێر ئاشکرای دەکات کە شەش گەنجە "تاوانبارەکەیان" دەستگیرکردووە کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێکی 16 ساڵ.
- لە شاری هەولێر لە دوو شوێنی جیاواز خۆپیشاندان دەستیپێکردوە، یەکێکیان لە بەردەم پارکی شانەدەرە، لەلایەن چالاکوانانی پەکەکەوە ئەنجامدەدرێت، وەک ناڕەزاییەک دژی دەستنیشان نەکردنی سێ ژنە چالاکوانە کوردەکەی ساڵی ڕابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کران، خۆپیشاندانی دووەمیشیان لەسەر دەستدرێژی شەش گەنجەکەی هەولێرە بۆ سەر کچێکی ڕۆژئاوای کوردستان.
- 09-01-2014
- بەهۆی نەدانی زەوی بەفەرمانبەران و قەرەبوو نەکردنەوەی جوتیاران ژمارەیەک فەرمان بەر گردبونەوەیەکیان لەبەردەم شارەوانی قەزای شارەزوور ئەنجام دا.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک دوو بۆمبی چێنراو دوابەدوای یەک تەقینەوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیان بە دوواوە نەبوو، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایدەگەیەنێت هەردوو بۆمبەکە لە نزیک ماڵی دوو ئەفسەری سوپای عیراق تەقیونەتەوە.
- ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر، خۆپشاندانێکیان بۆ بەردەم فەرمانگەی کارەبای قەزاکە ئەنجامدا، لەو خۆپشانانە هاوڵاتیان داواکاربوون کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەر بکرێت کە ماوەیەکە بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما دروست بووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 16,536 times
Write your comment about this item!