روونکردنەوەیەک لە هێزەکانی 70 ی پێشمەرگەوە مستەفای سەید قادر کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە ئاخاوتنێکیدا هەڕەشەی سزادان و نانبڕینی لە فەرماندەو پێشمەرگەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، ئێمە لە هێزەکانی 70 بەو کاندیدەی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە دەڵێن لەکاتی دەستبەکاربوونیدا بڕیارەکانی چەند لە سەر هێزەکانی 80 و زێرەڤانی لەهەولێرو دهۆک جێبەجێ دەکرێ، ئێمەش لە سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان و شارەزوور و ڕاپەرین دوو ئەوەندە جێبەجێی دەکەین. بەداخەوە ئێمە وامانزانی کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە پڕۆژەیەکی نوێی پێ یە بۆ بەهاوچەرخکردنی وەزارەتی پێشمەرگەو پڕچەک کردنی هێزەکانی پێشمەرگەو مەشق پێکردن و ڕاهێنانیان لەسەر شێوازی نوێ سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، نەک لەئێستاوە هێَشتا کە سوێندی یاسایی نەخواردووەو لەپۆستەکەی دەستبەکارنەبووە هەڕەشەی سزای سیاسی و نانبڕین لە فەرماندەو پێشمەرگەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.
لیوا مەردان چاوشین، یاریدەدەری بەڕێوەبردنی هێزەکانی (70)
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,804 times
Write your comment about this item!