سیامەند شێخ ئاغایی
سوید -2015
لێکۆڵینەویەکی تێروتەسەلە لەسەر ژنان لە کۆمەڵگەی کوردەواری خۆماندا. ئەوانەی کە حەزیان لە خوێندەوەیە لەسەر ژنان و کۆمەڵگەی خۆمان، بنەماڵە، جیاوازی چێنایەتی، لادێ و ژوان و کچێنی و بوکێنی و ڕەدوو کەوتن و هەڵگرتنی کچ و ئاشتی کردنی ئەو بنەماڵانە، دەبێت ئەم پەرتووکە بخوێنێتەوە.
نووسەر زۆر شارەزایانە باسی کۆمەڵگەیەکی کردووە کە خۆی هەڵقوڵیوی ناخیەتی و بەجوانی لایەنەکانی ئەو کۆمەڵگەیە دەخاتە بەر باس و لێکۆڵێنەوە و دەیان نموونەی بۆ شیکاری و شرۆڤەی باسکەی دێنێتەوە.
من دەست خۆشی لێ دەکەم بۆ نووسینی ئەم بابەتە، چونکە ئەوەندەی من نووسەر بناسم، زۆرتر پێنووس و هزری خۆی بۆ بابەت و بەرهەنی تەنز بەکار دەهێنا، بەڵام لەم بەرهەمەیدا لەگەڵ کۆمەڵگەی خۆمان ئاشنامان دەکات و هێندێک لەو کۆمەڵگەیەی خۆمان کە بۆ ئێمە نامۆیە پێ دەناسێنێ. بە خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە مرۆڤ دەزانێت کە چەندە جیاوازی بیروڕا لەنێو ئێمەدا هەیە تەنانەت لە گوندێک تاکوو گوندێکیتر جیاوازی ژیان و پەیوەندییەکانی ژیانی هاوبەشی و ژیان کچ و کوڕ لە گۆڕێدایە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,333 times
Write your comment about this item!