بەپێی بڕیارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نابێت تاقانەکان بچنە بەرەکانی شەڕ، بەڵام تەنها لە هەڵەبجە 20 تاقانە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدان.
ئیدریس لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا 8 کەس لە خێزانەکەی شەهیددەبن و ئه و بە تاقانە دەمێنێتەوە.
ئیدریس لە ساڵی 1991ەوە پێشمەرگەیە و ئێستا پلەی نەقیبە، لە شەڕدا هۆشی لای بەرگریکردن لە نیشتمانە و خەیاڵیشی لای بێکەسی منداڵەکانیەتی. نێوبراو خێزاندارە و خاوەنی 5 منداڵه.
لە تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەدا 160 کەس تاقانە ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ئێستا 20 یان لە بەرەکانی شەڕن و تائێستاش یەکێکیان شەهیدبووه.
- 27-03-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 16,891 times
Write your comment about this item!