دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە ناجێگیربوونی باری تەندروستی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی ڕایبگەینین کە باری تەندروستی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە، و ئەمرۆ (02-04-2015) بەڕێزیان بەشداری کردووە لە مەراسیمی کردنەوەی (پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب) بەڵام بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی (هەڵامەت) و گرفت لە دەربڕینی دەنگی، نەیتوانیوە لە مەراسیمەکەدا ووتار پێشکەش بکات.
هەروەها بەڕێز سەرۆکی دەزگای (المدی) بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر لە ووتارەکەیدا ئاماژەی بەم بابەتە کردووە.
لە کۆتاییدا دووبارە جەخت دەکەینەوە کە سوپاس بۆ خوای گەورە و میهرەبان کە باری تەندروستی بەڕێز سەرۆک بارزانی زۆر باشە.
فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
02-04-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,550 times
Write your comment about this item!