کۆمپانیای (گەڵف کیستۆن) کە ئێستا لە کێڵگەی (شێخان) لە هەرێمی کوردستان، کاردەکات ئەمڕۆ (1) ی شوباتی (2017) دواین ڕاپۆرتی کارو مامەڵەکانی ساڵی 2016 بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردوە کە ڕاپۆرتی کۆتایی لە (17)ی نیساندا بە فەرمی بڵاودەکاتەوەو و دەشڵێت" پێدەچێت زانیارییەکانی ناو ڕاپۆرتەکە گۆڕانکاریی و تازەگەریان بەسەردا بێت".
گاڵف کیستون لە ڕاپۆتەکەیدا ڕایگەیاندوە لە ساڵی (2016)دا بەتێکڕایی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی (34) هەزار و (794) بەرمیل بووە و بەرزترین و نزمترین ڕێژەی بەرهەمهێنانیشی لە نێوان (31) هەزار بۆ (35) هەزار بەرمیلدا بووە.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە (142) ملیۆن دۆلار پارەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە.
رونیشیکردۆتەوە کۆمپانیاکەیان لە (13) مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا دووبارە ڕِێکخستنەوەی پەیکەری دارایی تەواوکردووەو و نزیکەی (100) ملیۆن دۆلاری پارەی گەڕاوەی کۆمپانیاکەو (25) ملیۆن دۆلاری مافی خاوەن پشکەکان بووە.
وەرگێڕانی: شاد ئازاد
- 01-02-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,146 times
Write your comment about this item!