لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایانگەیاند، لە مانگی ئایارداو بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە، 19 شوێن داخراون.
بەپێی ئامارێکی لیژنە هاوبەشەکان کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، لە بەرواری 1/5 تاوەکو 01-06-2017 لیژنەکان (2217) سەردانیان شوێنە گشتییەکان ئەنجام داوە، لە کۆی ئه و سەردانانەشدا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی و فیترنەرییەکانەوە (127) شوێن ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان بن و بەوهۆی سەرپێچیشەوە (19) شوێن داخراون (227) شوێنیش سزای ماددی دراون.
لە ئامارەکەدا هاتووە، لەماوەی یەک مانگدا بڕی 35 تۆن و 666 کیلۆگرام مەوادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، و کۆی گشتی پارەی غەرامەکراویش بریتییە لە سێ ملیۆن و 4 سەدو 65 هەزار دینار و پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی ڕێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکان هەرشوێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت و لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکانیشدا ڕووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.
08-06-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,866 times
Write your comment about this item!